فەیاز: هێرشەکانی ئەمریکا باڵەخانە ئیدارییەکانی حەشدی شەعبییان کردۆتە ئامانج
سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی فەلاح فەیاز، ئەمڕۆ یەکشەممە، بۆردومانەکانی ئەم دواییەی ئەمەریکای بۆ سەر خاکی عێراق بە " ئامانجێکی سەخت" وەسف کرد و بەڵێنی دا کە "بێ وەڵام نابێت" لە کاتێکدا جەختی لەوە کردەوە کە ڕاستەوخۆ هێزەکانی حەشدی شەعبی دەکاتە ئامانج بە ئامانجکردنی باڵەخانە ئیدارییەکان.
.
فەیاز لە میانی مەراسیمی بەخاکسپاردنی شەهیدانی ناوچەکانی عەکاشات و قائیم لە ڕۆژئاوای پارێزگای ئەنبار کە لە هێرشە دوژمنکارانیەکەی ئەمریکا شەهید بوون ،ڕایگەیاند : ئەو دەستدرێژیانەی ئەمریکا و بە ئامانجگرتنی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حەشد بەتوندی شەرمەزاردەکەین.
ووتیشی :- خوێنی هێزەکانی حەشدی شەعبی نوێنەرایەتی پێگە و کەرامەتی عێراق دەکات و قبوڵ ناکەین خوێنی ڕۆڵەکانمان بەکەم سەیربکرێت.
لە درێژەی قسەکانیدا ووتیشی :-هێزەکانی حەشد و هێزە چەکدارەکان و شانازین بۆ عێراقییەکان،جەختیشی کردەوە،کە دەبێت خاکی عێراق لە بوونی بیانی پاک بکرێتەوە.
