قائیمقامیه‌تی شاری سلێمانی ئاماری كار‌و چالاكی مانگی رابردووی لیژنە هاوبەشەكان ئاشکرا کرد
قائیمقامیه‌تی شاری سلێمانی ئاماری كار‌و چالاكی مانگی رابردووی لیژنە هاوبەشەكان ئاشکرا کرد.
له مانگی رابردوودا لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی، زیاتر له حه‌وت هه‌زار سه‌ردانیان بۆ شوێنه‌كان ئه‌نجامداوه و به‌راورد به ئاماره‌كانی مانگی پێشوو، ژماره‌ی سه‌رپێچییه‌كان كه‌میكردوه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (5ـی کانونی یەکەمی 2023)، قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاماری كاروچالاكی مانگی رابردوی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی بڵاوكرده‌وه و ئاماژه به‌وه‌كراوه، له ئه‌نجامی سه‌ردانه به‌رده‌وامه‌كانی لیژنه هاوبه‌شه‌كان بۆ دوكان و بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كان حه‌وت هه‌زار و 135 سه‌ردانیان ئه‌نجامداوه و له‌و ژماره 675 پسوله‌ی سه‌رپێچی تۆماركراوه كه به‌راورد به مانگی پێشوتر ژماره‌ی پسوله‌ی سه‌رپێچی كه‌میكردوه، هەروەها ڕونكراوه‌ته‌وه کە له مانگی رابردوودا له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانییه‌وه 308 شوێن ئاگاداركراونه‌ته‌وه كه پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن بن له‌كاتێكدا مانگی پێشوتر ژماره‌كه 405 شوێن بووه.
ئاماری كاروچالاكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی سلێمانی ئه‌وه‌ی خستوه‌ته‌ڕوو، له مانگی رابردوودا و به‌هۆی چه‌ند باره‌كردنه‌وه‌ی سه‌رپێچییه‌كانیان، له‌لایه‌ن به‌شی یاسای قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه پێنج شوێن رووبه‌ڕووی دادگا كراونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها بڕی ئه‌و كاڵاوشمه‌كه خراپ و ماوه به‌سه‌رچوانه‌ی له‌لایه‌ن لیژنه‌كانه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه 16 تۆن و 663 كیلۆگرامه و له ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نیشته‌جێبون له‌ناوبراون، به‌ڵام له مانگی پێشوتردا بڕه‌كه‌ی 93 تۆن و 873 كیلۆگرام بووه، كۆی گشتی پارەی سەرپێچیەکانیش بریتییە لە 60 ملیۆن دینار كه به‌پێی یاسا دەخرێتەوە سەر داهاتی گشتی.
