قاسم ئەعڕەجی:دەزگا ئەمنییەکان ئەنجامدەرانی ڕووداوەکەی عومرانییە راودەنێن وپەلەکێشی بەردەم دادگایان دەکەن
قاسم ئەعڕەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی، ئەمڕۆشەممە ، بەیاوەری شاندێکی ڕاوێژکارێتی ئاسایشی نیشتمانی سەردانی پارێزگای دیالەی کرد،و جەختی لەوە کردەوە کە دەزگا ئەمنییەکان ئەنجامدەرانی ڕووداوەکەی عومرانییە راودەنێن وپەلەکێشی بەردەم دادگایان دەکەن.
نوسینگەی راگەیاندنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە،"قاسم ئەعڕەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی بەیاوەری شاندێکی ڕاوێژکارێتی ئاسایشی نیشتمانی سەردانی پارێزگای دیالەی کرد و هاوخەمی خۆی بۆ بنەماڵەی قوربانیانی ئەو ڕووداوە تیرۆریستییە دەربڕیوە کە خەڵکی مەدەنی لە گوندی عومرانییەی پارێزگاکەی کردە ئامانج و هیوای زوو چاکبوونەوەی تەواو بۆ بریندارەکان دەخوازێت".
ئەعڕەجی جەختی لەوەکردەوە کە: "دەزگا ئەمنییەکان بە هەموو جومگەکانیانەوە تاوانباران راودەنێن وپەلەکێشی بەردەم دادگایان دەکەن بۆ ئەوەی سزای دادپەروەرانەیان وەربگرن".
دووپاتیشیکردەوە لە: "گرنگی هاوکاری خەڵک لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکان بۆ لەدەستدانی ئەو دەرفەتە بۆ ئەوانەی دەیانەوێت کەش و هەوای سەقامگیری ئاسایش لە هەموو ناوچەکانی عێراق تێکبدەن."
