كاره‌بای هه‌رێم : له داهاتوویەکی نزیکدا پڕۆژه‌ی رووناكی هه‌موو كوردستان ده‌گرێته‌وه
کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ، سەردانی بەشی فرۆشیاری وزەی کارەبای 2ی لە هەولێر کرد و سیستەمی نوێی (پرۆژه‌ی رووناكی ) و بە دیجیتاڵیکردنی خزمەتگوزاریی فەرمانگەکەی به‌سه‌رکردەوە کە رۆڵی لە ئاسانکاری بۆ هاوڵاتییان و کەمکردنەوەی ڕۆتین هەیە .
وەزیری کارەبا دەستخۆشی لە ستافی بەشی فرۆشیاری وزەی کارەبای 2ی لە هەولێر کرد و ئومێدی خواست هەنگاوەکانیان بۆ پێشخستن و فراوانکردنی خێراتر بکرێن و ڕۆتینەکان کەم بکرێنەوە و ئامادەیی هەموو کارئاسانییه‌كی خۆی و وه‌زاره‌ته‌كه‌شی بۆ راپەراندنی کارەکانیان دەربڕی .
دواتر لە نزیکەوە لە وردەکاریی سیستەمەکە و کارەکانی پرسییەوە، کە بە شێوازێکی باش بەڕێوە دەچێت و سوپاسی تیمی وەزارەتی کرد و هیوای خواست هەنگاوەکان خێراتر بکرێن .
هەر لەم سەردانەیدا، بەدواداچوونی بۆ هەنگاوەکانی ئەزموونی پڕۆژەی ڕووناکی بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری کرد، کە پێشوازییەکی باشی له‌لایه‌ن هاوڵاتییان لێکراوە و پڕۆژەکەش له داهاتوودا سەرانسەری هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە .
