كۆمهڵی دادگهریی:هیوادارین حكومهتی عێراق و ههرێم ههڵوێستی پێویست بگرنه بهر
كۆمهڵی دادگهریی كوردستان ڕاگهیهنراوێكی لهسهر هێرشهكهی ئهمشهوی سوپای پاسدارانی ئێران بۆسهر شاری ههولێر بڵاوكردهوه و رایگهیاندووه، ئەمە یەکەم جارنیە هەرێمی کوردستان دەکەوێتە بەر پەلاماری دەوڵەتانی دراوسێ، بێگومان ئەمە پێشێلکردنی سەروەری خاکی عێراق و هەرێمی کوردستانە، هیوادارین بەرپرسانی حکومەتی عێراقی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان هەڵوێستی پێویست بگرنەبەر
دهقی راگهیهنراوهكه:
بەناوی خودای بەخشندەی میهرەبان
ڕاگەیەندراوێک لە کۆمەڵی دادگەرییەوە
نیوەشەوی ڕابردوو بە مووشەک بۆردومانی چەند شوێنێک لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان و دەوروبەری کرا لەلایەن سوپای پاسدارانی ئیرانەوە، بەداخەوە بۆردومانەکان قوربانی لێکەوتوەتەوە .
ئەمە یەکەم جارنیە هەرێمی کوردستان دەکەوێتە بەر پەلاماری دەوڵەتانی دراوسێ، بێگومان ئەمە پێشێلکردنی سەروەری خاکی عێراق و هەرێمی کوردستانە.
ئێمە لەکۆمەڵی دادگەری ئیدانەی هەر هێرش و پەلامارێک دەکەین کەدەکرێتە سەر هەرێمی کوردستان.
هاوڵاتیانی ئەم هەرێمە بەدەست دەیان قەیران و کێشەوە دەناڵێنن لەنەبوونی موچەو کەمی خزمەتگوزاری و بۆشایی یاسایی، بەرگەی قەیرانی تر ناگرن.
هیوادارین بەرپرسانی حکومەتی عێراقی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان هەڵوێستی پێویست بگرنەبەر و ڕێگەنەدەن هەرێمی کوردستان ببێتە مەیدانی یەکلایی کردنەوەی کێشەو ململانێی نێوان دەوڵەتان.
