كۆمەڵەی زانكۆكانی عەرەبی بۆ یەكەم جار لە مێژووی خۆیدا لە بەغدا کۆبوەوە
ئەمڕۆ یەكشەممە كۆمەڵەی زانكۆكانی عەرەبی لە نووسینگەی خۆی لە بەغدا كۆبوونەوەیەكی ئەنجامدا.
وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند : فەرمانگەی جێبەجێكاری كۆمەڵەی زانكۆكانی عەرەبی یەكەم كۆبوونەوەی خۆی لە زانكۆی بەغدا ئەنجامدا بۆ تاوتوێكردنی كۆمەڵێك تەوەر لە بەرنامەی كاردا لە ئامادەكارییەك بۆ دەستپێكردنی كۆنفرانسی گشتی یەكێتی هاوكات لەگەڵ شەست ساڵەی دامەزراندنی.
ئەمینداری گشتی كۆمەڵەی زانكۆكانی عەرەبی عمرۆ عزەت سەلامە دووپاتیكردەوە بەپێی بەیاننامەكە، كە عێراق یەكێكە لە وڵاتانی ئەندامی دامەزرێنەری كۆمەڵەی زانكۆكان، هەروەها ئامادەبوونی سەرۆكی زانكۆكانی عەرەبی بۆ بەشداریكردن لە چالاكییەكانی كۆنفرانسی گشتیدا، كە بەغدای پایتەخت میوانداریی دەكات، بۆ یەكەم جار پاڵنەرێكە بە ئاڕاستەی زیاتری تەواوكاری دامەزراوە زانستییە عەرەبییەكانەوە دەنێت.
ئاماژەی بەوەشكرد : بەها ئیبراهیم ئینساف سەرۆكی زانكۆی بەغدا پێشوازی لە میوانداریكردنی فەرمانگەی جێبەجێكردنی یەكێتی و كارەكانی كۆنفرانسی گشتی كرد، كە كەشوهەوایەكی ئەرێنی بۆ پاڵپشتیی یەكتر و هاوكاریی زانستی و ئەكادیمی نێوان زانكۆكانی عێراق و هاوتا عەرەبەكەیانی دەڕەخسێنێت .
