لاهور جه‌نگی: یه‌كێتیی و پارتی له‌سه‌ر دواخستنی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ڕێككه‌وتوون
لاهور شێخ جه‌نگی دەڵێت: یه‌كێتیی و پارتی له‌سه‌ر دواخستنی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ڕێككه‌وتوون.
لاهور شێخ جه‌نگی، كه بڕیاره به لیستی "به‌ره‌ی گه‌ل" به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی داهاتوی په‌رله‌مانی كوردستاندا بكات، له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، یه‌كێتی و پارتی بڕیاریانداوه له‌سه‌ر دواخستنی هه‌ڵبژاردن. وتیشی: به‌ڵام نایانه‌وێت ئاشكرای بكه‌ن، ده‌یانه‌وێ حیزبه‌كانی دیكه‌ش به‌شداریی پێبكه‌ن و له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا كه بڕیاره له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ئه‌نجام بدرێت، بڕیاری دواخستنه‌كه‌ی ئاشكرا بكه‌ن.
لاهور شێخ جه‌نگی وتیشی: "هیوادارم مانگی شه‌ش هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامبدرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌یه تا مانگی 11 و 12ـی ئه‌مساڵ دوابخرێت".
به‌پێی بڕیارێکی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی کوردستان و کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق کە له‌سه‌ری ڕێككه‌وتوون، بڕیارە ڕۆژی 10ـی حوزەیرانی 2024، ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەرێوەبچێت، به‌ڵام پارتی دیموكراتی كوردستان داوای دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كه ده‌كات.
