لاهور شێخ جه‌نگی پێشوازی له‌دیاریكردنی واده‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات
لاهور شێخ جه‌نگی له‌په‌یامێكدا پێشوازی له‌دیاریكردنی واده‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات و راشیده‌گه‌یه‌نێت، "به‌شداریی كارای خه‌ڵكی كوردستان له‌م هه‌ڵبژاردنانه‌دا، ده‌رفه‌تێكی زێڕینه بۆ راستكردنه‌وه‌ی رێڕه‌وی حوكمڕانی له كوردستاندا".
لاهور شێخ جه‌نگی له‌په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه، "سه‌رئه‌نجام دوای چه‌ندجارێك دواخستن، سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق، رۆژی 10ی (حوزه‌یران/6)ی ئه‌مساڵی وه‌كو رۆژی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان دیاریكرد".
راشیگه‌یاندوه، "له‌كاتێكدا پێشوازی له‌و بڕیاره ده‌كه‌ین، هیوادارین ئه‌مه دوا واده بێت و له‌ژێر هیچ بیانویه‌كدا، هه‌وڵی دواخستن یان ئاسته‌نگ دروستكردن بۆ ره‌نگدانه‌وه‌ی ئیراده‌ی خه‌ڵكی كوردستان له‌سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان نه‌درێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "ته‌ئكید ده‌كه‌مه‌وه كه له سۆنگه‌ی باوه‌ڕمان به پره‌نسیپه‌كانی دیموكراسییه‌ت، مافی هه‌ڵبژاردن و خۆهه‌ڵبژاردن بنچینه‌ی سیسته‌مه دیموكراسییه‌كانن و نابێت و ناكرێت كه‌س لێی بێبه‌ش بكرێت".
لاهور شێخ جه‌نگی ده‌شڵێت، "به‌شداریی كارای خه‌ڵكی كوردستان له‌م هه‌ڵبژاردنانه‌دا، ده‌رفه‌تێكی زێڕینه بۆ راستكردنه‌وه‌ی رێڕه‌وی حوكمڕانی له كوردستاندا، هاوكات گه‌ڕاندنه‌وه‌ی شانوشكۆی هه‌رێمی كوردستانه له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیدا، وه‌ك گه‌لێكی زیندو كه بڕیار له چاره‌نوس و ئایینده‌ی خۆی ده‌دات، به‌م بۆنه‌یه‌وه دوباره داواكارم كه نوێكردنه‌وه و ده‌رهێنانی كارتی ده‌نگدان ئیهمال نه‌كه‌ن و ئه‌وه وه‌ك ئه‌ركێكی نیشتمانی سه‌یر بكه‌ن".
