لاڤرۆڤ: گواستنەوەی فەڵەستینییەکان لە غەززە بۆمبێکی کاتی دەبێت
سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند، گواستنەوەی فەڵەستینییەکان لە کەرتی غەززەوە بۆ ناوچەکانی دیکە بۆمبێکی کاتی دەبێت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دهشڵێت، "ڕوسیا زۆر نیگەرانە لەوەی سوپای ئیسرائیل هەمو ڕۆژێک هەنگاوی زیادە دەنێت کە لە ڕێککەوتنەکانی لەگەڵ بزوتنەوەی حەماس و لوبناندا ئاماژەی پێنەکراوە".
سێرگی لاڤرۆڤ لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لهبارهی مانهوهی ئیسرائیل له لولبنان، ڕایگهیاند، "ئیسرائیل بڕیاریدا لە باشوری لوبنان بمێننەوە، ئێستا هێزە چەکدارەکانی ئیسرائیل چونەتە باشوری ناوچەکە، ئەوەش دۆخێکی نوێ دروست دەکات کە نەک تەنها لێکتێگەیشتن، بەڵکو پێویستی بە پەرەپێدانی هەندێک هەنگاوی بنیاتنەر هەیە کە بەرژەوەندییەکانی هەمو وڵاتانی ناوچەکە لەبەرچاو بگرن، بە بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیلیشەوە".
ئاماژهی بهوهشكرد، "پێویستە کێشەکانی ئاسایش و گەشەپێدان چارەسەر بکرێت بەبێ ئەوەی سازش لەسەر ئاسایش و گەشەپێدانی ئەوانی دیکە بکرێت"، بهڵام ڕوسیا زۆر نیگەرانە لەوەی سوپای ئیسرائیل هەمو ڕۆژێک هەنگاوی زیادە دەنێت کە لە ڕێککەوتنەکانی لەگەڵ بزوتنەوەی حەماس و لوبناندا ئاماژەی پێنەکراوە، ئهوهش پێچەوانەی ڕێککەوتنەکان و بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکانە.
پهیوهست به پلانی ترهمپ بۆ ئاوارهكردنی خهڵكی غهززه، وتی، "گواستنەوەی فەڵەستینییەکان لە کەرتی غەززەوە بۆ ناوچەکانی دیکە بۆمبێکی کاتی دەبێت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست".
