لە بەغدا زیاتر لە 700 سەرپێچیکار لە ڕێسا و مەرجەکانی نیشینگە دەستگیرکران
ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی ناوخۆ دەستگیرکردنی ٧٣٨ کەسی بە تۆمەتی سەرپێچیکردن لە ڕێسا و مەرجەکانی نیشینگە لە بەغدا ڕاگەیاند.
عەمید میقداد میری، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە بەیاننامەیەکدا کەدەست موتەڵع کەوتووە، ڕایگەیاندووە، "بە پشتبەستن بە ڕێنماییەکانی عەبدولئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆ و فەرماندەیی پۆلیسی ڕەسافەی بەغدا و فەرماندەیی هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی و مەفرەزەکانی دەزگای هەواڵگری و بەرێوەبەرایەتی باری شارستانی هەڵمەتێکی بەرفراوانیان ئەنجامدا بۆ لێکۆڵینەوە لە کرێکارانی عەرەب و بیانی و دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی سەرلەنوێ سەرپێچی دەکەن له ڕێسا و مەرجەکانی نیشینگە و ئەوانەی بەبێ ڤیزەی فەرمی هاتنە ژوورەوە هاتوونەتە نێو وڵات بۆ دڵنیابوون لە بەردەوامی ئاسایش و سەقامگیری”.
میری وتیشی، " هەڵمەتەکە بووە هۆی دەستگیرکردنی 738 کەس کە سەرپێچی یاسا و مەرجەکانی نیشینگەیان لە بەغدا کردووە، هەروەها ڕێوشوێنی یاسایی پێویست بەرامبەریان گیراوەتەبەر".
