لە هەولێر پەناگەیەک دەکرێتەوە تایبەت بەو ژنانەی بێ ماڵ و کار
بەڕێوەبەری گشتیی چاودێریی و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی هەولێر ڕایگەیاندووە، کە پەناگەیەک دەکەنەوە تایبەت بەو ژنانەیە ماڵ و کاریان نییە و دەڵێت: "مانەوەیان بەشێوەی گرێبەستە، لە پەناگاکە دەمێننەوە تاوەکو ئەو کاتەی شوێن و کاری گونجاویان دەستدەکەوێت".
یوسف چاوشین، بەڕێوەبەری گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی هەولێر ڕایگەیاند: بۆ یەکەم جار لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان، لەشاری هەولێر پەناگەیەک بۆ ژنە بێ ماڵ و تەنهاکان دەکەرێتەوە.
یوسف چاوشین ئاشکرایکرد: وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بڕیارەکەی بۆ هەموو پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەرکردوە و هەموو پارێزگاکانی تریش دواتر پەناگەی لەمشێوەیە بۆ ژنان دەکەنەوە.
ئەو شەڵتەرە بە هاوکاری رێکخراوێکی بیانی دروستدەکرێت و دەبێتە شەڵتەرێکی جیاواز لە سنووری پارێزگای هەولێر، هەروەها دەبێتە یەکەمین پەناگە تایبەت دەبێت بە ئافرەتانی بێ ماڵ کە هیچ هەڕەشەیەکیان لەسەر نییە، بەڵام جێگای حەوانەوەیان نییە.
