لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان یادی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی لە ئێران کرایەوە
دوای نیوەڕۆی ئهمڕۆ دووشهممه، بە ئامادەبوونى سیداد بارزانى، نوێنەرى مەسعود بارزانى و فەوزی هەریری، نوێنەرى سەرۆکى هەرێمى کوردستان و ئومێد خۆشناو، نوێنەرى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان و فازڵ میرانى، بەرپرسى دەستەى کارگێڕى مەکتەبى سیاسى پارتى و ژمارەیەکى دیکە لە ئەندامانى مەکتەبى سیاسى پارتى و سەرۆک و نوێنەرانى حزب و لایەنە سیاسیە کوردستانییەکان و نێردە و دبلۆماتکارانی وڵاتان، ڕێوڕهسمی یادی سهركهوتنی 46هەمین ساڵیادى شۆڕشی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر بەڕێوەچوو، كه لهلایهن كونسوڵخانهی گشتیى كۆماری ئیسلامیی ئێرانهوه له ههولێر ڕێكخرابوو.
له ڕێوڕهسمهكهدا، پارێزگارى هەولێر لە وتارێکدا، وێڕاى گەیاندنى سڵاو و ڕێز و پیرۆزبایی مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، جەختى لە برهودانى زیاترى پهیوهندییەکانی نێوان هەرێمى کوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران و پێشخستنی زیاترى بواركانی هاریكاری و هاوبهشیی نێوان ههردوولا كردهوه.
