لەسەرەتای جەنگی غەززەوە ئیسرائیل زیاتر لە 7 مليار دۆلار قەرزی کردووە
وەزارەتی دارایی ئیسرائیل رایگەیاند، لە سەرەتای ئاڵۆزییەکانی غەززە بڕی 7.8 ملیار دۆلاریان قەرزکردوە، ئەمەش دوای ئەوەی ئیسرائیل ناچاربو تێچوییەکی زۆر لە قەربوکردنەوەی کۆمپانیاکانی سنوری باشور و کەسوکاری کوژراو و قوربانییەکان و سوپا خەرج بکات.
وەزارەتی دارایی ئیسرائیل رایگەیاند، لە سەرەتای گرژییەکانی نێوان سوپای ئیسرائیل و هێزەکانی سەر بە بزوتنەوەی حەماس بە بڕی 7.8 ملیار دۆلار قەرزیان کردوە، 3.9 ملیار دۆلاری ئەو قەرزانە لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکان کراوە.
وەزارەتی دارایی ئیسرائیل ئاماژەی بەوەشکرد، توانا پارەدارکردنەکانی دەوڵەتی ئیسرائیل، رێگە بە حکومەتی وڵاتەکە دەدات هەمو پێداویستییە گشتییەکانی دابین بکات.
لەسەرەتای جەنگی نێوان ئیسرائیل و غەززە، ئیسرائیل بە بڕێکی زۆر لە پێناو پشتیوانیکردنی دارایی سوپا و قەرەبوکردنەوە کۆمپانیا سنورییەکان و خێزانی کوژرا و بارمتەکان ناچار کردوە.
ئاماژەی بەوەکرد لە ئێستادا رێژەی کورتهێنانی بودجەی ئەمساڵی بە 5.9 ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێت.
