لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەر بە بەشی پۆلیسی دەربەندیخان تاوانبارێك دەستگیركرا
لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەر بە بەشی پۆلیسی دەربەندیخان تاوانبارێك دەستگیركرا.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ دووشەمە ڕایگەیاند، "لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی دەربەندیخانی سەر بە بەشی پۆلیسی دەربەندیخان تاوانبارێك دەستگیركرا كە لە دادگای كەتنی دەربەندیخان سزای دووساڵ زیندانی ئامادەنەبوو بەسەردا سەپێندراوە".
دوای ئەوەی زانیاری لەسەر تاوانبارێك گەیشتە دەست مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی دەربەندیخان، لێكۆڵینەوەكان بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تاوانبار دەستیانپێكرد و سەرەنجام توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی دەربەندیخانی سەر بە بەشی پۆلیسی دەربەندیخانەوە دەستگیربكرێت كە لەلایەن دادگای كەتنی دەربەندیخانەوە سزای دووساڵ زیندانی ئامادەنەبوو بەسەردا سەپێندراوە.
هەروەها هاتووە کە دوای لێكۆڵینەوەكان دەركەوت تۆمەتبار لە چەند بنكەیەكی تر و بە چەند ماددەیەكی جیاواز فەرمانی گرتنی لەلایەن دادوەرەوە بۆ دەرچووە.
