لەکاتی بەرێوەچوونی لوتکەی عەرەبیدا سەرجەم رێگاکانی بەغدای پایتەخت کراوە دەبێت
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاند:لەکاتی بەرێوەچوونی لوتکەی عەرەبیدا سەرجەم رێگاکانی بەغدای پایتەخت کراوە دەبێت، ئاماژەی بەوەشکرد سەرجەم ڕێوشوێنە ئەمنییەکانی پەیوەست بە کۆبوونەوەکە تەواو بووە.
بەڕێوبەری بەشی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندنی وەزارەتەکە عەمید مقداد میری، ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، ڕایگەیاند: لیژنەیەکی باڵا هەیە کە تایبەتە بە دەستەبەرکردنی لوتکەی عەرەبی لە بەغداد و سەرجەم پێداویستییەکانی تەواوکردووە، وتیشی: پلانی فریاگوزاری دانراوە بۆ هەر بارودۆخێکی نائاسایی.
ئاماژەی بەوەشکرد: لیژنەی ئەمنی کە بەرپرسە لە دەستەبەرکردنی لوتکەی بەغدا سەردانی بەحرەینیان کردووە بۆ پێداچوونەوە بە ئەزموونەکانی پێشوو، و وتیشی: 600 ئەفسەر و کارمەند هەڵبژێردراون بۆ دابینکردنی پاراستنی کەسی بۆ شاندە باڵاکان.
رونیشیكردەوە: ئەفسەرەكان بە پلەی عەمید هەڵبژێردراون بۆ ئەنجامدانی کاری هەواڵگری، لەگەڵ 100 ئەفسەر كە هەڵبژێردران بۆ بەشداریکردن لە کاروانە ئەمنییەکان بۆ شاندەکان، و وتیشی: لیژنەیەکی ئەمنی پێکهێنراوە بۆ پشکنینی شاندەکان، لەنێویانیاندا میدیاکان.
ئاشكراشیكرد: سەنتەری ئۆپەراسیۆنەکان 3 هەزار کامێرای دەبێت، و وتیشی: فڕۆکەوانی سوپا بەشداری لە ئاسایشی ئاسمانی بەغدا دەکەن، هەروەها دیاردەی چەکداری لە پایتەخت ڕوونادات و هیچ داخستنێكی ڕێگاوبانیش رونادات.
جەختیشیکردەوە: لەکاتی لوتکەی عەرەبیدا ڕێگە بە هیچ پێشێلکارییەکی ئەمنی نادەین.
