مارکۆ رۆبیۆ هاوبه‌شيى به‌رده‌واميى نێوان ئه‌مه‌ريكا و هه‌رێمى كوردستان به بنه‌مايه‌كى سه‌قامگيرى و پێشكه‌وتن له قه‌ڵه‌م ده‌دات
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، ماركۆ رۆبیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا نامه‌یه‌كی ئاڕاسته‌ی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێم كردوه‌و تێیدا هاوبه‌شيى به‌رده‌واميى نێوان ئه‌مه‌ريكا و هه‌رێمى كوردستان به بنه‌مايه‌كى سه‌قامگيرى و پێشكه‌وتن له قه‌ڵه‌م ده‌دات.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا کەدەستی موتەڵع کەوتووه، وتی، ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 2025/11/9 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، نامه‌يه‌كى له ماركۆ ڕۆبيۆ، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكاوه پێگه‌يشت.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه، له نامه‌كه‌يدا ڕۆبيۆ ستايشى ڕۆڵى نێچيرڤان بارزانى ده‌كات له كردنه‌وه‌ى بۆريى نێوان عێراق و توركيا بۆ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها پێشوازی له‌و هه‌نگاوه ده‌كات.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم وتوشیه‌تی، له به‌شێكى ديكه‌ى نامه‌كه‌دا، ڕۆبيۆ پێزانينی بۆ ڕۆڵى به‌رده‌وامى نێچيرڤان بارزانى بۆ ئاسانكردنى گفتوگۆى نێوان توركيا و په‌كه‌كه و هه‌وڵه‌كانیان له‌پێناو پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريدا له سوريا، ده‌رده‌بڕێت.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، "ڕۆبيۆ هاوبه‌شيى به‌رده‌واميى نێوان ئه‌مه‌ريكا و هه‌رێمى كوردستان به بنه‌مايه‌كى سه‌قامگيرى و پێشكه‌وتن له قه‌ڵه‌م ده‌دات." و هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه بۆ نێچيرڤان بارزانى نوسیوه "سه‌ركردايه‌تى و هاوبه‌شيى بنياتنه‌رانه‌تان، گيانى به‌رپرسياريه‌تى و دانايى به‌رجه‌سته ده‌كه‌ن كه ده‌بنه هۆى پته‌وكردنى ئاشتى و هاريكارى."
له كۆتاييى نامه‌كه‌يدا، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا "وێڕاى سڵاو و ڕێز و سوپاسگوزارى بۆ هاوپه‌يمانيى به‌رده‌وامى هه‌ردولا"، ستايشى هه‌وڵه‌كانى نێچيرڤان بارزانى له‌پێناو هاوبه‌شى و يه‌كڕيزيدا ده‌كات، هه‌روه‌ها جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه "پته‌وكردنى هاريكاريى ئابوريى نێوان ئه‌مه‌ريكا و هه‌رێمى كوردستان، به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌شيان به‌هێز ده‌كات."
