منداڵێک لە بەغداد بەهۆی ئەشکەنجەی باوکی گیانی لەدەستداوە
ئەمڕۆ هەینی لە بەغدای پایتەختی عێراق کەسێک کە بەهۆی توندوتیژی و لێدانی کچەکەی کە تەمەنی هێشتا نەگەیشتبووە 10، منداڵەکە گیانی لەدەستداوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، کەسێک بەناوی (م.ع.ر) بەیانی ئەمڕۆ لە بنکەی پۆلیسی فورات و جیهاد لە ڕۆژئاوای بەغدا زانیاری پێشکەش کردووە و تێیدا هەواڵی مردنی کچەکەی داوە کە منداڵە و لەدایکبووی ساڵی 2015یە دوای خواردنی حەب و دەرمان.
دوای ئەوە ئەفسەری لێکۆڵەر دەستبەجێ چووەتە نەخۆشخانەی فورات و جیهاد بەمەبەستی پشکنینی دەرەکی بۆ تەرمی قوربانییەکە و لە پشکنینی تەرمەکەیدا دەرکەوت کە لە سەرتاسەری جەستەیدا چەندین برین و کوتران و سوتاوی هەبووە و دەموچاوی شێوێنراوە و جەستەی لاواز بووە، بەهۆی کەمی خواردن.
سەرچاوەیەک ئاماژەی بەوەشکرد، کە باوکی منداڵەکە دەستگیرکراوە و لە لێکۆڵینەوەکان دانی بەو تاوانە ناوە و بە شێوازی جۆراوجۆر ئەشکەنجەی کچەکەی داوە و بە سەربانی ماڵەوە بەستووەتەوە و بۆ ماوەیەکی درێژ لەژێر تیشکی خۆری سووتێنەر بەبێ ئاو و خواردن بەجێی هێشتووە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد کە تاوانبارەکە پاساوی ئەوەی هێنایەوە کە منداڵەکە هاروهاجە و زۆر جوڵەیە، هەروەها دەرکەوت کە کچە قوربانییەکە کچی تاوانبارە لە خێزانی پێشووی.

