مەحەممەد حەلبووسی سەرەخۆشی لە گیان لەدەستدانی حەسەن نەسرولڵا دەکات
مەحەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پارتی تەقدومی عێراقی لەبارەی هەواڵی کوژرانی حەسەن نەسرولڵا نوسیویەتی، بە دڵێکی باوەڕدارەوە و بەو چارەنووسەی کە خودا دایناوە، هەواڵی شەهیدبوونی سەرکردەی عەرەب سەید حەسەن نەسرولڵا-مان پێگەیشت، پاش هێرشێکی ناپاکی زایۆنەکان بۆ سەر شوێنی نیشتەجێبوونی لە لوبنان.
مەحەممەد حەلبووسی دەشڵێت: کۆچکردوو نازناوی بەرگری و خۆڕاگری و شکۆمەندی و باوکایەتی عەرەب بوو، خوای گەورە میهرەبانی بە شەهید و هاوەڵەکانی کە لەگەڵیدا گیانیان لەدەستداوە ببەخشێت.
لە بەیاننامەیەکی حیزبولڵای لوبنان کە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە (28ـی ئەیلولی 2024) بڵاوکرایەوە هاتووە: "حەسەن نەسرولڵا سەرکردەی بەرخۆدان شەهید بوو"، ئەمەش دوای زنجیرە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر پایتەختی لوبنان بەیروت کە تێیدا دەیان کەس گیانیان لەدەستدا و لەو هێرشانەدا، حەسەن نەسرولڵا ئەمینداری گشتی حیزبولڵای لوبنان کوژرا.
