مەحەممەد سودانى له نیویۆرک لەگەڵ ئەمینداری گشتی هاوپەیمانی ناتۆ کۆبووە
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران مەحەممەد شەیاع سودانى له نیویۆرک لەگەڵ ئەمینداری گشتی هاوپەیمانی ناتۆ کۆدەبێتەوە.
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، مەحەممەد شەیاع سودانى ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە (بە کاتی بەغداد) لە نیویۆرک لەگەڵ ئەمینداری گشتی هاوپەیمانی ناتۆ، ینس ستۆلتنبێرگ کۆبووەوە لە ئەنجانی بەشداریکردنیدا لە 78 هەمین کارەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ل 72 شاری نیویۆرک لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
لە دیدارەکەدا بەپێی ڕاگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی وەزیران، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بانگهێشتنامەیەکی ئاراستەی ستۆڵتنبێرگ کرد بۆ سەردانیکردنی عێراق لەسەر خواستی خۆی، هەروەها ستایشی ئەو پشتیوانییەی کرد کە ناتۆ لە ماوەی جەنگی دژ بە داعشدا پێشکەشی کرد، چی لە ڕێگەی بەشداریکردنی ڕاستەوخۆوە بێت لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان، یان لە ڕێگەی پێشکەشکردنی ڕاوێژکاری و ڕاهێنانی هێزە ئەمنییەکانی عێراق-ەوە بێت، کە ڕەنگدانەوەی ئەو سەقامگیرییە بوو کە ئەمڕۆ وڵاتەکە بەدی دەکرێت.
سودانی ئاماژەی بەوە کرد، کە حکومەتی عێراقی لە پرۆسەی پێداچوونەوەدایە بۆ شێوازی پەیوەندییەکان لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتیدا لە چوارچێوەی ئامادەیی هێزە ئەمنییەکانی عێراق، کە بووە هۆی پێکهێنانی لیژنەیەکی دوولایەنە و ئەنجامدانی چەندین وتوێژ و سەردانی شاندێکی وەزارەتی بەرگری بۆ واشنتۆن بۆ بەدواداچوون لەسەر ئەم بابەتە و گفتوگۆکردن لەسەر پەرەپێدان و ڕاهێنانی هێزە عێراقییەکان، لەلای خۆیەوە، ستۆڵتنبێرگ سوپاسی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقی کرد، وەک ڕێزێک بۆ هەنگاوەکانی حکومەتی عێراق بەرەو چاکسازی، لەگەڵ ڕۆڵی حکومەت و خەڵکی عێراق لە ڕێگەی هێزە ئەمنییەکانیەوە لە شکستپێهێنانی ڕێکخراوی داعش و بەرپەرچدانەوەی مەترسییەکان نەک تەنها لەسەر عێراق بەڵکو لەسەر گەلانی وڵاتانی هاوپەیمانیشدا، و جەختیکردەوە لە ڕێزگرتن لە سەروەری عێراق و فراوانکردنی هاوکارییەکان لە پێشکەشکردنی ڕاوێژ و ڕاهێنان بۆ هێزە ئەمنییەکانی عێراق لەگەڵ پێکهاتەکانی وەزارەتی ناوخۆدا.
