مەسرور بارزانی سەرکۆنەی سووتاندنی ئۆتۆمۆبێلی بەرپرسێکی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات
مهسرور بارزانی، سهرۆكی حكومهتی ماوەبەسەرچووی ههرێم و جێگری دووهمی سهرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، پهیامێكی بڵاوكردهوهو دهڵێت: "هەوڵی تیرۆرکردنی بەڕێز ئەکرەم ساڵح بەرپرسی لقی 22ـی گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان سەرکۆنە دەکەم و پێویستە دەزگا پەیوەنددارەکان هەوڵی ئاشکراکردنی ئەنجامدەرانی ئەم کارە تیرۆریستییە بدەن".
سهرۆكی حكومهتی ههرێم وتویهتی، "هەر کەس و لایەنێک لە پشت ئەم هەوڵە ترسنۆکانەیە بێت، تەحەمولی بەرپرسیارەتی ئەنجامەکان دەکات و ڕووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە".
زانیاری زیاتر...
دوێنێ دووشەممە لە کەلار ئۆتۆمبیلی لاندگرۆزی ئەکرەم ساڵح بەرپرسی لقی 22ی پارتی لە بەرامبەر ماڵەکەی ئاگری گرت و سووتا، هەروەها ئەم بەرپرسەی پارتی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دەڵێت: "گومانم هەیە كە لە ڕێگەی كۆنتڕۆڵەوە و لە دوورەوە كە چاودێریم كرابێت، ئۆتۆمبێلەكە تەقێندرابێتەوە". ئەكرەم ساڵح وتیشی: "هەموو ئاماژەكان ئەوە بوو كە چاودێریی من كراوە، پێشتر ئۆتۆمبێلەكەم لە ماڵەوە بوو، شۆفێرەكەم هێنابوویە دەرەوە و نزیكەی چارەێیەکێک لە دەرەوە بوو، لەو كاتەی خۆم سواری ئۆتۆمبێلەكەم بووم و ئۆتۆمبێلەكە جووڵا ئینجا تەقییەوە". ئەکرەم ساڵح دەشڵێت: گومان دەكرێت كردەوەیەكی تیرۆریستی بێت، چونكە هیچ گرفتێكمان نەبووە، بۆیە داوا لە دامودەزگاكانی سنوورەكە دەكەم، لە پۆلیس و ئاسایش، لێكۆڵینەوەی ورد لەم بابەتە بكەین، ئێمە لەم سنوورەین و ئاسایشی ناوچەكەمان لە ئەستۆی ئەوانە.
