مەسرور بارزانی و شاندێکی ئێران کۆبوونەوە
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی ئێران بە سەرۆکایەتیی ڕەزا ڕەحمانی، پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا (ورمێ) کرد و ەیوەنديی دولایەنە بە تایبەتی لە بوارەکانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و ئاسانکاریکردن بۆ هاتوچۆی گەشتیاران لەنێوان هەردولادا کرا.
نوسینگەی سەرۆكی حكومەتی هەرێم ئەمڕۆ دوشەممە لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، مەسرور بارزانی ئەمڕۆ پێشوازی لە شاندێکی ئێران بە سەرۆکایەتیی ڕەزا ڕەحمانی کرد كە لە کۆبونەوەکەدا کە فەرامەرز ئەسەدی، کونسوڵی گشتیی ئێران لە هەولێر ئامادەی بو.
ئاماژەی بەوەشكرد، بیروڕا لەبارەی برەودان بە پەیوەنديی دولایەنە بە تایبەتی لە بوارەکانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و ئاسانکاریکردن بۆ هاتوچۆی گەشتیاران لەنێوان هەردولادا کرا.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، شاندەکەی ئێران سوپاسی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان کرد بۆ هاوکاریکردن و ئامادەکارییەکانی پێشوازیکردن لە زیارەتکارانی ئێرانی بۆ شوێنە پیرۆزەکانی عێراق.
