مەسرور بارزانی: گرێبه‌سته‌كانی ئه‌م دواییه‌مان له‌بواری وزه‌دا له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌مو خه‌ڵكی عێراقدایە
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له پانێڵێكی تایبه‌ت به‌وزه له واشنتن رایگه‌یاند، بڕیارمان داوه په‌ره به كه‌رتی وزه‌ی كوردستان بده‌ین، گرێبه‌سته‌كانی ئه‌م دواییه‌شمان له‌وبواره‌دا له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌مو خه‌ڵكی عێراقدا.
مه‌سرور بارزانی له‌وتارێكدا له واشنتن رایگه‌یاند، "كه‌میی سه‌رچاوه‌كانی وزه یه‌كێك بوه له گرفته‌كانمان بۆیه ده‌مانه‌وێت نه‌وت و غازی زیاتر به‌رهه‌م بهێنین، سه‌باره‌ت به‌و گرێبه‌ستانه‌ی كه له چه‌ند ڕۆژی ڕابردودا بۆ په‌ره‌پێدانی كێڵگه‌ی نه‌وت و غاز له واشنتن واژۆمان كرد، خزمه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عێراقیش ده‌كه‌ن، پێموایه ده‌بو به‌غدا چاوه‌ڕێ بوایه بزانن مه‌به‌ست له گرێبه‌سته‌كان چییه".
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "كاركردنی كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان ته‌واو یاساییه، هه‌ربۆیه ده‌مانه‌وێت عێراق ڕێز له ده‌ستور بگرێت، چونكه ده‌زانین كه‌موكوڕی له په‌یڕه‌وكردنی ده‌ستوردا هه‌یه، ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی كه له واشنتن كراون خزمه‌تی كوردستان و عێراقیش ده‌كه‌ن".
مه‌سرور بارزانی له لێدوانێكیشدا له‌دوای پانێڵه‌كه بۆ میدیاكان رایگه‌یاند، "كۆبونه‌وه‌ی زۆر باشمان كردوه و گوێمان له پشتیوانی و پشتگیریی ئیداره‌ی تره‌مپ بو، ئه‌وان ئاماده‌ن پشتگیریی هه‌م له‌م گرێبه‌ستانه هه‌م له درێژه‌پێدانی ئه‌م په‌یوه‌ندییانه له هه‌مو ئاستێكدا، پێویستمان به‌وه‌یه كه زیاتر له هه‌مو كاتێك یارمه‌تیی هه‌رێمی كوردستان بده‌ن، ئێمه وه‌ك هاوپه‌یمانێكی ستراتیژی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ئێستا ڕێزمان لێده‌گیرێت و چاومان له‌وه‌یه ئه‌و په‌یوه‌ندییانه بچنه قۆناغی باشتر و به‌رزتره‌وه".
وتیشی، "ته‌نیا به‌رپرسین له‌سه‌ر ئه‌و بڕیارانه‌ی كه ئێمه ده‌یده‌ین، بڕیارمان داوه بۆ په‌ره‌پێدانی كه‌رتی وزه له هه‌رێمی كوردستان كه بێگومان ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان و عێراقیش ده‌بێت، خه‌ڵكی دیكه چۆن لێكدانه‌وه بۆ پرسه‌كه ده‌كه‌ن كه‌یفی خۆیانه به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌وه‌یه كه ئه‌و گرێبه‌ستانه له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌مو خه‌ڵكی عێراقه".
باسی له‌وه‌شكرد، "پێویسته هه‌مو لایه‌ك به حكومه‌تی عێراقیشه‌وه ڕۆڵی خۆیان بگێرن له دوباره ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان".
سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم ده‌شڵێت، "ئێمه دۆستی زۆرمان هه‌یه له‌نێو كۆنگرێس و له ئیداره‌ی ئه‌مریكاش، ئێمه‌ی خه‌ڵكی كوردستان كه هاوپه‌یمانێكی ڕاسته‌قینه بوین له له شه‌ڕ و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆریستان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا به‌یه‌كه‌وه وه‌ستاوین، دوپاتمان كردۆته‌وه كه ده‌توانین هاوپه‌یمانی جێی متمانه بین".
