ناتانياهۆ:ئامادەین بۆ وەڵامدانەوەی راستەوخۆی هێرشەکانی ئێران
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل ڕایده‌گه‌یه‌نێت بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێرشه‌كانی ئێران ئاماده‌یه؛ هاوكات ده‌ڵێت، ئیسرائیل له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و چه‌ندان وڵاتی دیكه‌وه پشتگیری ده‌كرێت.
كه‌مێك به‌ر له ئێسته بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل ڕایگه‌یاند، ئاماده‌ن بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێرشه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر ئیسرائیل.
بنیامین ناتانیاهۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد، هه‌ر یه‌ك له ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی دیكه پشتیوانی له ئیسرائیل ده‌كه‌ن له‌و هێرشه‌ی له لایه‌ن ئێرانه‌وه ڕووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌وه ڕادیۆی سوپای ئیسرائیل ڕایگه‌یاند، ئێران له ڕێگه‌ی ده‌یان فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه هێرشه‌كانی به‌ره‌و ته‌لئه‌ڤیڤ ده‌ستپێكرد.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه میدیاییه‌كان ڕایانگه‌یاند، فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌هۆی بارگرژییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست داخرا.
