ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو پلەكانی گەرما دادەبەزن و بارانی بە لێزمە دەبارێت لەگەڵ هەورەبروسكە
ئەمڕۆ هەینی، دەستەی كەشناسی، وردەكاریی رەوشی كەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، و هاوكات پێشبینی دابەزینی پلەكانی گەرما و بەرانی بە لێزمە و هەورەبروسكە لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوودا ببارێت.
دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا، دەڵێت: سبەی شەممە، لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكوور، كەشوهەوا ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور و لە ناوچەكانی باشوور هەور دەبێت، هاوكات پلەكانی گەرما بە بەراورد بە ڕۆژی پێشوو لە سەرجەم پارێزگاكان كەمێك دادەبەزن، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: زۆرترین پلەكانی گەرما لە بەغداد و دهۆك و كەركوك و سەڵاحەدین 16، هەولێر 11، نەینەوا، 14، سلێمانی 15، ئەنبار ودیالە و كەربەلای پیرۆز 18، واسیت و بابل و دیوانیە و نەجەفی ئەشرەف و زیقار 19، موسەننا و بەسرە و میسان 20.
ئاشكراشیكرد: رۆژی یەكشەممە كەشوهەوا لە سەرجەم ناوچەكان نیمچە هەور بۆ هەور دەبێت، لەگەڵ بارینی بارانبارین لە ناوچە پەرشوبڵاوەكانی وڵات، هەروەها پلەكانی گەرما كەمێك بەرزدەبنەوە بە بەراورد بە ڕۆژی پێشوو لە هەموو ناوچەكان.
رونیشیكردەوە: كەش و هەوای ڕۆژی دووشەممە لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكور نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارانبارین، هەندێكجاریش ڕەشەبا، پێش نیوەڕۆ باشتر دەبێت، لە بەیانیاندا تەم دروست دەبێت لەگەڵ بارینی بەفر لە ناوچەی باكور و لە ناوچەكانی باشوور ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور و پلەكانی گەرما لە هەمو ناوچەكان چەند پلەیەك دادەبەزن بە بەراورد بە ڕۆژی پێشوو.
راشیگەیاند: ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو كەشوهەوا لە ناوچەكانی ناوەڕاست ساماڵ دەبێت بۆ نیمچە هەور و ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور لە ناوچەكانی باكور و باشوور، هاوكات پلەكانی گەرما لە سەرجەم پارێزگاكان كەمێك بەرز دەبنەوە.
