نه‌ته‌نیاهۆ ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕی له‌سه‌ر چونه ناوه‌وه‌ی یارمه‌تییه مرۆییه‌كان بۆ غەزە دەدات
نوسینگه‌ی بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ڕونكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به بڕیاری ڕێگه‌دان به هاوكارییه‌كان بۆ ناو كه‌رتی غه‌ززه بڵاوكرده‌وه و به‌پێی رونكردنه‌وه‌كه‌ش، بڕیاردراوه رێگه به‌هاوكاریه‌كان بدرێت بگه‌یه‌ندرێته ده‌ست هاوڵاتیانی غه‌ززه.
نوسینگه‌ی بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ بڵاویكرده‌وه، ئه‌و بڕیاره له‌سه‌ر بنه‌مای ڕاسپارده‌ی سوپا بۆ فراوانكردنی بازنه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی له كه‌رتی غه‌ززه دراوه.
پێشتریش ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه كه‌ناڵی 12ی ئیسرائیلی ڕایگه‌یاندبو كه نه‌ته‌نیاهۆ ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه له‌سه‌ر چونه ناوه‌وه‌ی یارمه‌تییه مرۆییه‌كان بۆ ناو كه‌رتی غه‌ززه.
نوسینگه‌ی نه‌ته‌نیاهۆ ئاشكراشیكردوه، ڕێگه به بڕێكی سه‌ره‌تایی خۆراك ده‌ده‌ین بچێته ناو غه‌ززه‌وه.
میدیا ئیسرائیلییه‌كان له زاری به‌رپرسێكی ئیسرائیلییه‌وه ڕایانگه‌یاندوه، هاتنه ناوه‌وه‌ی هاوكارییه‌كان بۆ غه‌ززه ڕێكارێكی كاتیه، بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك ده‌خایه‌نێت تا ته‌واوبونی دروستكردنی ناوه‌نده‌كانی دابه‌شكردن، كه زۆربه‌یان ده‌چنه باشوری كه‌رتی غه‌ززه و له‌لایه‌ن كۆمپانیا سه‌ربازی و ئه‌مریكییه‌كانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێن.
