نێچیرڤان بارزانی: به گه‌رمى پێشوازی له په‌يامى به‌ڕێز ئۆجالان دەکەین
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به گه‌رمى پێشوازی له په‌يامەکەى ئۆجەلان و بانگه‌وازه‌كه‌ى بۆ چه‌كدانان و خۆهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌كه‌كه ده‌كه‌ن، "داواكارين په‌كه‌كه پابه‌ند و گوێڕايه‌ڵى پهيامهكه بێت و جێبه‌جێى بكات".
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان لەو بارەیەوە دەڵێت، "به گه‌رمى پێشوازی له په‌يامى به‌ڕێز ئۆجەلان و بانگه‌وازه‌كه‌ى بۆ چه‌كدانان و خۆهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌كه‌كه ده‌كه‌ين. داواكارين په‌كه‌كه پابه‌ند و گوێڕايه‌ڵى پهيامهكه بێت و جێبه‌جێى بكات. هيوادارين ئه‌م بانگه‌وازه زه‌مينه‌خۆشكه‌ر بێت بۆ بهديهاتنى ئاشتى و چاره‌سه‌رى ئاشتييانه. بێگومان سه‌رده‌مى خه‌باتى ئاشتى و مه‌ده‌نى و ديموكراسييه و له‌و رێگه‌يه‌وه ئه‌نجام و ده‌ستكه‌وتى باشتر دێنه دى، نه‌ك به چه‌ک و توندوتيژى".
نێچيرڤان بارزانى ئامادەیی هەرێمی کوردستان بۆ هاوکاری دەخاتەڕوو و ئاماژە بەوە دەکات، "ئێمه له هه‌رێمى كوردستان پشتيوانيى ته‌واو له پرۆسه‌ى ئاشتى ده‌كه‌ين و هه‌رچى بكه‌وێته سه‌رشانمان بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌كه، ئاماده‌ين رۆڵى يارمهتيدان و هاريكاريى بگێڕين. هه‌روه‌ها به رێز و پێزانينه‌وه له رۆڵى به‌ڕێز سه‌رۆك ئه‌ردۆغان و ده‌سه‌ڵاتى ئاكپارتى دهڕوانين كه هه‌ر له سه‌ره‌تاى ده‌سه‌ڵاته‌وه به بير و بڕوا و روانگهيهكى روونه‌وه زه‌مينه‌سازى و كاريان بۆ ئاشتى كرد".
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان لە کۆتایی گوتەکانیدا دەڵێت، "هيوادارين قۆناخى داهاتوو بە بەشداری و هاودەنگیی لایەنەکانی دیکەش له توركيا، قۆناخى سه‌ركه‌وتنى ئاشتى و چاره‌سه‌رى بێت و ئارامى و سه‌قامگيرى باڵ به‌سه‌ر وڵاته‌كه و ته‌واوى ناوچه‌كه‌دا بكێشێت".
