نێچیرڤان بارزانی: هه‌وڵه‌کانی پێکهێنانی کابینه‌ی داهاتووی حکوومه‌تی هه‌رێم ئه‌رێنی به‌ڕێوه ده‌چن
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەمیانی دیدارێکی لەگەڵ باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق دووپاتیکردەوە کە هه‌وڵه‌کانی پێکهێنانی کابینه‌ی داهاتووی حکوومه‌تی هه‌رێم ئه‌رێنی به‌ڕێوه ده‌چن.
سەرۆکایەتی هەرێم لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە"نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە نیکۆلۆ فۆنتانا باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق و شاندی یاوەری کرد.
وتیشی له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا پەیوەندییەکانی ئیتاڵیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستان تاوتوێ کران، هەروەها ده‌رباره‌ی دۆخی هه‌رێمی کوردستان و عێراق و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە، بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
ڕوونیشیکردەوە هه‌ردوولا جه‌ختیان له خواستی دوو لایه‌نه بۆ به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌کان و فراوانکردنی هاریکاریی هاوبه‌ش له بواره جیاکاندا دووپات کرده‌وه.
ده‌رباره‌ی پێکهێنانی کابینه‌ی داهاتووی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیش، نێچیرڤان بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه کرد که هه‌وڵه‌کان ئه‌رێنی به‌ڕێوه ده‌چن.
دۆخی سووریا، هه‌وڵه‌کانی پرۆسه‌ی ئاشتی له تورکیا و چه‌ند پرسێکی دیکه‌ی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که بوو که کونسوڵی گشتیی ئیتاڵیا له هه‌رێمی کوردستان ئاماده‌ی بوو.
