نەتەنیاهۆ بۆ قەتەر : تیرۆرستان ده‌ربكه‌ن ئه‌گه‌رنا ئێمه ئه‌و كاره ده‌كه‌ین
بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل پەیامێکی ئاراستەی قەتەر کرد و ووتی "قه‌ته‌ر و هه‌مو ئه‌و وڵاتانه‌ی كه تیرۆریستانیان داڵده ده‌ده‌ن، ده‌بێت تیرۆرستان ده‌ربكه‌ن ئه‌گه‌رنا ئێمه ئه‌و كاره ده‌كه‌ین".
بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ له‌په‌یامێكدا رایگه‌یاند، "سبه‌ی 11ی (ئه‌یلول)ه، 11ی ئه‌یلولمان له‌بیره، له‌و ڕۆژه‌دا تیرۆریستان خراپترین دڕنده‌ییان له‌سه‌ر خاكی ئه‌مریكا ئه‌نجامدا له‌دوای دامه‌زراندنی ئه‌مریكاوه".
وتیشی، "ئێمه‌ش 11ی ئه‌یلولمان هه‌یه كه ئه‌ویش 7ی ئۆكتۆبه‌ره و له‌بیرمانه، له‌و ڕۆژه‌دا تیرۆریستان خراپترین دڕنده‌ییان به‌رامبه‌ر گه‌لی جوله‌كه ئه‌نجامدا له دوای هۆلۆكۆسته‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ئه‌مریكا له دوای 11ی ئه‌یلول چی كرد؟ به‌ڵێنیدا به‌دواداچون بۆ ئه‌و تیرۆریستانه بكات كه ئه‌م تاوانه قێزه‌ونه‌یان ئه‌نجامداوه له هه‌ر شوێنێك بن، دوای دو هه‌فته ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بڕیارنامه‌یه‌كی ده‌ركرد كه تێیدا هاتبو حكومه‌ته‌كان ناتوانن تیرۆریستان داڵده بده‌ن".
نه‌ته‌نیاهۆ ده‌شڵێت، "دوێنێ ئێمه‌ش به هه‌مانشێوه مامه‌ڵه‌مان كرد، به‌دوای ئه‌و داڕێژه تیرۆریستانه‌دا كه‌وتین كه كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی 7ی ئۆكتۆبه‌ریان ئه‌نجامدا و ئه‌وه‌مان له قه‌ته‌ر كرد كه په‌ناگه‌یه‌كی سه‌لامه‌ت دابین ده‌كات و تیرۆریستان داڵده ده‌دات، پاره‌ی حه‌ماس ده‌دات، ڤێلای لوكس ده‌دات به سه‌ركرده‌كانیان و هه‌مو شتێكیان پێده‌به‌خشێت".
جه‌ختیشیكرده‌وه، ئێستا وڵاتانی جۆربه‌جۆری جیهان سه‌ركۆنه‌ی ئیسرائیل ده‌كه‌ن، پێویسته شه‌رم له‌خۆیان بكه‌ن، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا ئوسامه بن لادنی له‌ناوبرد، چی‌یان كرد؟ ئایا وتیان چ شتێكی ترسناك به‌سه‌ر ئه‌فغانستان یان پاكستان‌دا هات؟ نه‌خێر، چه‌پڵه‌یان لێدا، پێویسته ده‌ستخۆشی له ئیسرائیل بكه‌ن كه پابه‌ند بوه به هه‌مان بنه‌ماكان و جێبه‌جێكردنی".
باسی له‌وه‌شكردوه، "به قه‌ته‌ر و هه‌مو ئه‌و وڵاتانه‌ی كه تیرۆریستانیان داڵده ده‌ده‌ن ده‌ڵێم: یان ده‌ریان بكه‌ن یان دادگایی‌یان بكه‌ن، چونكه ئه‌گه‌ر ئێوه نه‌یكه‌ن، ئێمه ده‌یكه‌ین".
