نەتەوە یەکگرتووەکان ستایشی ڕۆڵی عێراق دەکات لە پاراستنی ئاشتی و ڕێگریکردن لە پەرەسەندنی ناوچەکە
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، تەئكیدیكردەوە: لە سەر پێویستی ڕاگرتنی دەستدرێژیی زایۆنی بۆ سەر كەرتی غەززە و ڕێگەدان بە گەیاندنی یارمەتییەكان.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كەدەستی موتەڵع کەوتووه، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، پێشوازی لە نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق محەمەد حەسان كرد،و لە دیدیارێكدا پەرەسەندنەكانی ناوچەكە و كۆمەڵێك پرسی جێی گرنگی هاوبەشیان تاوتوێ كرد.
سەرۆك وەزیران جەختیكردەوە: لە گرنگی چەسپاندنی ئاگربەست و كاركردن بۆ دەستەبەركردنی بەردەوامی سەقامگیری و ئارامی لە ناوچەكەدا. هەروەها تیشكی خستە سەر گرنگی هەوڵە یەكگرتووەكانی ناوچەیی و نێودەوڵەتی بۆ ڕاگرتنی سووڕی توندوتیژی و دووركەوتنەوە لە وێرانكاری و ئازاری زیاتر.
ناوبراو تەئكیدیكردەوە: لە سەر پێویستی ڕاگرتنی دەستدرێژیی زایۆنی بۆ سەر كەرتی غەززە و ڕێگەدان بە گەیاندنی یارمەتی بە فەلەستینییەكانی گەمارۆدراو لەو كەرتە.
لای خۆیەوە حەسان، سوپاس و پێزانینی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكانی دەربڕی بۆ ڕۆڵی حكومەتی عێراق و سیاسەتی سەرۆك وەزیران كە عێراقی لە كاریگەرییەكانی هەڵكشان ڕزگار كرد، هەروەها بۆ بەردەوامی بەشداریكردنی لە پاڵپشتیكردنی چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەكەدا. جەختیشیكردەوە: كە نەتەوە یەكگرتووەكان و ئۆرگانەكانی بە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیشەوە كار بۆ چەسپاندنی ئاگربەست و گەیاندنی هاوكاری مرۆیی بە خەڵكی غەززە دەكەن.
