هاتوچۆی عێراق سیستمێكی نوێ بۆ پێبژاردنی سه‌رپێچی شۆفێران جێبه‌جێده‌كات
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی هاتوچۆی عێراق ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه واده‌ی پێبژاردنی له‌ڕێگه‌ی كامێراكانی زیره‌كی ئۆتۆمبێله‌وه دیاریكرد و راشیگه‌یاند، له‌چه‌ند رۆژی داهاتودا كامێرا‌كان ده‌خرێنه‌كار و چه‌ندین جۆر سه‌رپێچیش تۆمارده‌كه‌ن.
عه‌مید زیاد قه‌یسی، وته‌بێژی هاتوچۆی گشتی عێراق رایگه‌یاند، پرسی كامێرای زیره‌ك له چوارڕێیانه‌كاندا هێشتا له تاقیكردنه‌وه‌دایه، كاری كامێراكانیش چاودێریكردنی سه‌رپێچییه له‌سه‌ر ڕێگا ناوخۆییه‌كان، تا ئێستاش هیچ پێبژاردنێك بۆ شۆفێرانی سه‌رپێچیكار تۆمار نه‌كراوه.
وتیشی، "له‌رێگه‌ی كامێراكانه‌وه سه‌رپێچی هاتوچۆ تۆمارده‌كرێت و بڕێك غه‌رامه‌ش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دیاریكراوه سه‌رپێچیه‌كانیش هه‌ریه‌ك له (نه‌به‌ستنی پشتێنی سه‌لامه‌تی بۆ شۆفێر و سه‌رنشینی ته‌نیشتی، تێپه‌ڕاندن به‌لای ڕاست، په‌كخستنی هاتوچۆ، به‌كارهێنانی مۆبایل و پابه‌ندنه‌بون به هێماكان و لێخوڕینی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل به ئاڕاسته‌ی پێچه‌وانه) ده‌گرێته‌وه".
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، كامێرا زیره‌كه‌كان دوای ته‌واوبونیان له سه‌رجه‌م چوارڕێیانه‌كاندا كارا ده‌كرێن، چاوه‌ڕوانیشده‌كرێت له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتودا به‌فه‌رمی بخرێنه‌كار.
سه‌باره‌ت به ناردنی سه‌رپێچیه‌كانیش له‌ڕێگه‌ی مۆبایله‌وه بۆ شۆفێرانی سه‌رپێچیكار، وته‌بێژی هاتوچۆی گشتی عێراق ئاشكرایكرد، له‌ئێستادا كارده‌كه‌ن بۆ به‌ستنه‌وه‌ی پلاتفۆرمی غه‌رامه به ماڵپه‌ڕی ئور، به‌مشێوه‌یه له ئه‌گه‌ری سه‌رپێچیكردن له ڕێگه‌ی نامه‌ی نامه‌ی مۆبایله‌وه شۆفێری سه‌رپێچیكار له‌بڕی پێبژاردنه‌كه‌ی ئاگادارده‌كرێته‌وه.
