هادی مەجید كزار وەک پارێزگاری واست هەڵبژێردرا
دوای دەستلەکارکێشانەوەی محەمەد جەمیل مەیاحی پارێزگاری واست،ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی پارێزگای واست، هەڵبژاردنی هادی مەجید كزار وەك پارێزگاری نوێی پارێزگاكەی ڕاگەیاند.
ئەنجومەنەكە لە بەیاننامەیكدا رایگەیاند: لەسەر داوای ئەندامان دانیشتنێكی بەپەلە بۆ تاوتوێكردنی كاردانەوەی ئاگركەوتنەوەكە ئەنجامدرا، پارێزگاری واست محەمەد جەمیل مەیاحی، وەك ڕێزگرتن لە خوێنی شەهیدانی ئەم ڕووداوە پڕ لە ئازارە، دەستلەكاركێشانەوەی خۆی پێشكەش كرد.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: ئەنجومەنەكە بە زۆرینەی ڕەها دەستلەكاركێشانەوەكەی قبوڵكرد، و دواتر هادی مەجید كزار بە زۆرینەی ڕەها بە پارێزگاری واست هەڵبژێردرا.
هەر ئەمڕۆ چوارشەممە، پارێزگاری واست محەمەد جەمیل مەیاحی، دەستلەكاركێشانەوەی خۆی ڕاگەیاند.
مەیاحی لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: خەڵكی بەرێزی ئێمە، كەسوكاری شەهیدە ڕاستگۆكان، بۆ ڕێزگرتن لە خوێنی شەهیدان، وەك پێویستیان بە هەڵوێستێكە كە هەندێك لە برینە بە ئازارەكانیان ساڕێژ بكات. لە دڵسۆزی بۆ ئەوان و بۆ خەڵكی ئەم پارێزگایە، كە من بە چاوی خۆم و ئارەقەی خۆم خزمەتم كرد، بە شانازییەوە دەستلەكاركێشانەوەی خۆم پیشكەشی ئەنجومەنی پارێزگای واست دەكەم.
ئاماژەی بەوەشكرد: لەلایەن ئەنجومەنی پارێزگاوە قبوڵكراوە.
