هه‌سه‌ده: ئه‌مڕۆ چه‌ندین جار بۆردومانی ناوچه‌كانی دێرحافر و مه‌سكه‌نه‌و به‌نداوی تشرین كراوه
هه‌سه‌ده رایگه‌یاند، ناوچەکانی دێرحافرو مەسکەنە و بەنداوی تشرین هەڵکشانی سەربازی بەردەوام بەخۆوە دەبینن و ئه‌مڕۆ گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ربه حكومه‌تی دیمه‌شق چه‌ندین جار بۆردومانی ئه‌و ناوچانه‌یان كردوه.
ناوه‌ندی راگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات-هه‌سه‌ده، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌وە، ناوچەکانی دێرحافرو مەسکەنەو بەنداوی تشرین هەڵکشانی سەربازيی بەردەوام بەخۆوە دەبینن و ده‌ستدرێژییه‌كی چڕ لەلایەن گروپەكانی سەر بە دیمەشقەوە هاوشانی هەڵکشانی هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا بەردەوامە.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، لە کاتژمێرەکانی سەرەتای بەیانیدا، گروپەكانی دیمەشق چەندین جار هێرشیان کردە سەر دەوروبەری بەنداوی تیشرین و بە بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژ و تۆپخانە و هاوەن و ژمارەی هێرشەکان 12 كردنە ئامانجی تێپەڕاندوە، گوندەکانی مەحشیە، شێخ حەسەن و گوندی قشڵە كراونه‌ته ئامانج و تۆپبارانی دەوروبەری بەنداوەکەش تا کاتی بڵاوبونەوەی ئەم راگه‌یه‌ندراوه بەردەوامە.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، گروپەکانی سەر بە دیمەشق بە ئامانجگرتنی ژێرخان و دامەزراوە خزمەتگوزارییەکانيان لە شارۆچکەی دێرحافر چڕكردوەتەوەز بارەگای پۆستەخانەی دێرحافر بە تۆپخانەو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژ بۆردومان کراوه‌و هه‌روه‌ها فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی خۆکوژی نانەواخانەی دێرحافری کردە ئامانج و کارەکانی پەکخست و مەترسی راستەوخۆی بۆ سەر ئاسایشی خۆراکی دانیشتوان دروستکرد.
هه‌سه‌ده وتوشیه‌تی، هێزەکانمان به‌رپه‌چی هەوڵێکی دزەکردنی گروپەكانی سەربە دیمەشقیان دایه‌وه لەمیحوەری گوندی زوبەیدە لە گوندەواری باشوری دێرحافر، هەوڵەکە شکستیهێنا و هێرشبەرەکان ناچاربون هەڵبێن، سەرەڕای ئەوەی بە پشتیوانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و بەکارهێنانی دۆشکە ئەنجامدرا.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، هاوتەریب ناوچەکە چالاکیی چڕ‌و پڕی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی به‌یره‌قداری تورکیای به‌خۆوه بینی. فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا پێگەیەکی سەربازیی سەر بە هێزەکانمانی لە شاری مەسکەنە کردە ئامانج، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانی لێبکەوێتەوە. ئەمە دوەم هێرشی هاوشێوه بو لەمڕۆدا كه پێگەیەکی دیکەش له گوندی ئەلبوعاسی، لە گوندەواری تەبقە، کرایە ئامانج.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا بەردەوام بون لە کردنە ئامانجی شارۆچكه‌ی مەسکەنە بۆ چوارەم جار لە سەرەتای دەستپێکردنی هەڵکشانەكانەوە، ئەمەش ئاماژەیەکی رونە بۆ زیادبونی خێرایی هێرشە ئاسمانییەکان لە ناوچەکەدا.
