هه‌واڵگری تیرۆریستێكیان لەکەرکوک ده‌ستگیركردوه كه وه‌ك شۆفێری وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی داعش كاریكردوه
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هه‌واڵگری سه‌ربازی عێراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند، تیرۆریستێكیان ده‌ستگیركردوه كه وه‌ك "شۆفێری وه‌زیری په‌روه‌رده و كشتوكاڵی داعش" كاریكردوه و چه‌ندین پۆستی دیكه‌شی له رێكخراوی داعش وه‌رگرتوه.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هه‌واڵگری سه‌ربازی له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، "له ئۆپه‌راسیۆنێكی تایبه‌ت و هه‌وڵێكی هه‌واڵگریدا، به پشتبه‌ستن به زانیارییه هه‌واڵگرییه دروسته‌كان له به‌شی هه‌واڵگری فیرقه‌ی هه‌شته‌م، هه‌روه‌ها به هاوكاری له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هه‌واڵگری سه‌ربازی ئۆپه‌راسیۆنێكی تایبه‌تی ئه‌نجامدا، تیرۆرستێك به‌مادده‌ی 4ی تیرۆر له‌ناوچه‌ی سه‌یاده‌ی كه‌ركوك ده‌ستگیركرا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ئه‌و ده‌ستگیركراوه پێشتر چه‌ندین پۆستی له رێكخراوی داعش هه‌بوه، له‌وانه (شۆفێری وه‌زیری په‌روه‌رده بۆ بانده تیرۆریستییه‌كان، پاشان شۆفێری وه‌زیری كشتوكاڵ، به‌رپرس له فه‌رمانگه‌ی سه‌ربازی، هه‌روه‌ها به‌رپرسی بازگه‌كانی ناو پارێزگای كه‌ركوك)، له‌ئێستاشدا به‌پێی یاسا ڕاده‌ستی لایه‌نی داواكار كراوه".
