هه‌واڵگریی عێراق له ڕێگه‌ی هه‌وڵه‌كانی سنور به‌زاندن توانی تۆڕێكی گه‌وره‌ی دارایی داعش ده‌ستگیر بكات
ده‌زگای هه‌واڵگریی نیشتمانی عێراق ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، ده‌ستگیركردنی تۆڕێكی گه‌وره‌ی دارایی داعشی ڕاگه‌یاند و جه‌ختیكرده‌وه، تۆڕه‌كه به‌نیازبو هێرشی تیرۆریستی ئه‌نجامبدات و وڵاتانی ئه‌وروپی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی عێراق له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بكاته ئامانج.
ده‌زگای هه‌واڵگریی نیشتمانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، هێزه‌كانی هه‌واڵگری نیشتمانی، له ڕێگه‌ی هه‌وڵه‌كانی سنور به‌زاندن و به‌سه‌رپه‌رشتی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری، توانی تۆڕێكی گه‌وره‌ی دارایی داعش ده‌ستگیر بكات كه به‌رپرسه له به‌قاچاخبردنی تیرۆریستان له‌نێوان ژماره‌یه‌ك وڵاتی جیهان بۆ داعش".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه درێژه‌پێده‌ری ئۆپه‌راسیۆنێكی تایبه‌ته كه له ساڵی 2023 له‌لایه‌ن ده‌زگای هه‌واڵگریی نیشتمانییه‌وه له پارێزگای كه‌ركوك ئه‌نجامدراوه و یه‌كێك له‌و تۆڕانه‌ی كردۆته ئامانج كه سه‌ر به رێكخراوی داعشه و به‌رپرسه له دابینكردنی دارایی شانه‌كانی".
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، "ئۆپه‌راسیۆنی ده‌ستگیركردنه‌كه له ژماره‌یه‌ك وڵاتی ڕۆژئاوای ئه‌فریقا ئه‌نجامدراوه دوای چاودێریكردنی جموجۆڵ و هێڵه‌كانی په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌م تۆڕه و تۆڕه‌كانی دیكه‌ی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی عێراق، به مه‌به‌ستی پاڵپشتیكردنی پێكهاته‌ی دارایی داعش و پلاندانان بۆ ئه‌نجامدانی هێرشی تیرۆریستی به ئامانجگرتنی وڵاتانی ئه‌وروپا و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی عێراق له ده‌ره‌وه‌ی وڵات".
ده‌زگای هه‌واڵگری نیشتیمانی جه‌ختیشیكردۆته‌وه له‌سه‌ر به‌رده‌وامی به‌دواداچون بۆ پاشماوه‌كانی داعش و پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی پیلانه خراپه‌كانی كه به نائومێدیه‌وه هه‌وڵی تێكدانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراق ده‌ده‌ن".
