هێزێكی ئەمنی زیانی زیاتر لە بیست ملیۆن دینار بە کەناڵی ئێن ئاڕ تی دەگەیەنن
سەنتەری میترۆ لە ڕاگەیەندراوێکدا کە “المطلع” وەریگرتووه ڕایگەیاند، “سەنتەری میترۆ رەفتاری هێزە ئەمنییەكانی پارێزگای دهۆك بەرامبەر تیمی ئێن ئاڕ تی شەرمەزار دەكات و داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەكانی دەكات لێكۆڵینەوە لەو روداوە بكەن كە پێچەوانەی یاسایە، و لێپێچینەوە لەگەڵ سەرپێچیكاران بكرێت”.
هێزێكی ئەمنی ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە لە ناوچەی پیشەسازی دهۆك، پەلاماری تیمی کەناڵی ئێن ئاڕ تییان داوە كە زیاتر لە دە كەس دەبوون، هەروەها هێزەکە دەستی گرتووە بەسەر ئامێری كاركردنی تیمەكە(ستریم بۆكس، كامێرا، مایك، ریسیڤەر، میمۆری)، پاشان كێشاوێتی بەزەویداو تێكیشاندوون.
بڕیار نێروەیی پەیامنێری ئێن ئارتی بە سەنتەری میترۆی ڕایگەیاند "هێزەكە پێیی ووتین بۆتان نییە روماڵبكەن چونكە ئەم گردبونەوەیە ئیجازەیان وەرنەگرتووە" ووتیشی "پەلاماریان داین و ئامێرەكانیان بردوو بە هەموو هێزێكیانەوە كێشایان بە زەویداو و تێكیان شكاند"جەختیكردەوە" زیانەكان بە نزیكەی 22 ملیۆن دینار دەخەمڵێندرێت".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووەش، “ئەم هێرشە جگە لەوەی پێچەوانەی برگەكانی یاسای رۆژنامەگەرییە، ناكۆكیشە لەگەڵ بەڵێنەكانی جكومەتی هەرێمە كە لە پلانی ستراتیجی مافەكانی مرۆڤ بەڵێنی بە جێبەجێكردنی داوە”.
