هێڵی ئاسمانی عێراقی لەبارەی نیشتنەوەی بەپەلەی یەکێک لە فڕۆکەکانی لە بەغدا ڕوونکردنەوە دەدات
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق ئەو هەواڵانە ڕەتدەکاتەوە کە باس لەوە دەکەن یەکێک لە فڕۆکەکانی هێڵی ئاسمانی عێراقی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا نیشتنەوەی بەپەلەی ئەنجامدابێت، به‌ڵكو ده‌ڵێت، ئه‌و فڕۆكه‌یه سه‌ر به هێڵی ئاسمانی ئور بوه، كۆمپانیاكه‌ش ده‌ڵێت، فڕۆكه‌كه‌یان توشی كێشه‌ی ته‌كنیكی بوه.
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق له ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە باسی لهوهكردوه، هیچ فڕۆكه‌یه‌كی هێڵی ئاسمانی عێراق نیشتنه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا ئه‌نجامنه‌داوه و ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی كه له‌وباره‌وه بڵاوده‌كرێنه‌وه، "دوره له ڕاستییه‌وه".
مەیسه‌م سافی، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق ده‌ڵێت، "هەندێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن باسیان لەوە کردوە کە بڕیاربو فڕۆکەیەکی عێراقی لە نەجەفەوە بەرەو بەیروت بفڕێت، بەڵام بە هۆکارێك گەڕاوەتەوە بەغدا، له ڕاستیدا ئه‌و فڕۆكه‌یه سه‌ر به کۆمپانیای ئور بوه نەک هێڵی ئاسمانی عێراقی".
هاوكات هێڵی ئاسمانی عێراقی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، "دەمانەوێت بۆ ڕای گشتی ڕونبکەینەوە کە ئەو هەواڵەی بڵاودەبێتەوە لەسەر نیشتنەوەی بەپەلەی یەکێک لە فڕۆکەکانمان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا، نادروستە بە هیچ شێوەیەک هیچ پەیوەندییەکمان بەم بابەتەوه نییە".
لە بەیاننامەکەیدا، هێڵی ئاسمانی "پابەندبونی خۆی بە جێبەجێکردنی ستانداردە نێودەوڵەتییەکانی سەلامەتی فڕۆکەوانی و خستنە ژێر ڕێکاری تەکنیکی توند و پشکنینی خولیی بەلەمەکانمان کە بەرزترین ئاستی سەلامەتی و کارایی کارکردن بۆ سەرجەم گەشتەکانمان مسۆگەر دەکات دوپاتکردەوە".
هێڵی ئاسمانی ئور له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا باسی لهوهكردوه، "ئه‌و فڕۆكه‌یه‌كی به‌په‌له نیشتوه‌ته‌وه له نه‌جه‌فه‌وه به‌ره‌و به‌یروت فڕیوه و له ئاسمانی عێراقدا توشی كێشه‌ی ته‌كنیكی بوه و پێویست بو بۆ له پێناو سه‌لامه‌تی سه‌رنشینانی له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا بنیشێته‌وه، پشتڕاستی ده‌كه‌ینه‌وه سه‌رجه‌م سه‌رنشینانی فڕۆكه‌كه و تیمی فڕۆكه‌وانی سه‌لامه‌تن".
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، "له ئێستادا ئاماده‌كاری ده‌كرێت بۆ گواستنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م سه‌رنشینانی فڕۆكه‌كه له به‌غداوه بۆ به‌یروت به گه‌شتێك دوای ئه‌وه‌ی كێشه‌كه چاره‌سه‌ركرا".
