هەزاران هاوڵاتی فەلەستینی نوێژی هەینیان لە مزگەوتی ئەقسا ئەنجامدا
هەزاران هاوڵاتی فەلەستینی نوێژی هەینیان لە مزگەوتی ئەقسا ئەنجامدا، ئەمەش هاوکات لەگەڵ ڕێوشوێنە سەربازییە توندەکانی دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل بۆ چوونە ناو مزگەوتەکە.
بەشی وەقفی ئیسلامی لە قودس، مەزەندە دەکات کە نزیکەی 50,000 نوێژکەر نوێژی هەینی لە مزگەوتی ئەقسا ئەنجامدا، ئەمڕۆ هەینی 13ـی کانوونی یەکەمی 2024.
ئاژانسی هەواڵی فەلەستینی (وەفا) بڵاویکردەوە کە هێزەکانی ئیسرائیل ڕێگریان لەچوونە ژوورەوەی نوێژکەران بۆ مزگەوتی ئەقسا کردووە بۆ ئەنجامدانی نوێژ و ژمارەیەک گەنجیان لە نزیک دەروازەی ئەسبات و ساهرە دەستگیرکردووە و ڕێگرییان لێکردوون بچنە ناو مزگەوتەکەوە.
شایانی باسە، لە سەرەتای هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە و فەڵەستین لە کەرتی غەززە و کەناری ڕۆژئاوا بە قودسەوە، لە مانگی تشرینی یەکەمی 2023، هێزەکانی ئیسرائیل ڕێوشوێنەکانیان لە دەروازەکانی مزگەوتی ئەقسا و دەروازەکانی شاری کۆن توندتر کردووە.
