هەشت مانگ بەسەر دەستگیرکردن و ڕفاندنی ڕۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد تێدەپەڕێت
زیاتر لە هەشت مانگ بەسەر دەستگیرکردن و ڕفاندنی ڕۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد تێدەپەڕێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 244 ڕۆژە رۆژنامەنوس سلێمان مەحەممەد ئەحمەد لەلایەن ئاسایشی دهۆک دەستگیرکراوە، دوای 211 رۆژ رێگە بە پارێزەرەکانیدرا سەردانی بکەن لەشوێنی دەستگیرکردنی لە دهۆک.
هەواڵسازی بەشی عەرەبی ئاژانسی رۆژنیوز، ڕۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد رۆژی (1ـی تشرینی یەکەمی 2023)، بۆ سەردان و دیدار لەگەڵ بنەماڵەکەی چووبووە گەڕەکی شێخ مەقسودی شاری حەلەب لە سوریا و لەدوای گەڕانەوەی لە رۆژی 25ـی تشرینی یەکەمی 2023 کاتێک دەیویست لە دەروازەی فیشخابورەوە بگەڕێتەوە بۆ هەرێمی کوردستان بۆ کارەکەی لە سلێمانی، لەلایەن ئاسایشی دهۆک رفێندرا و دوای زیاتر لە حەوت مانگ پاڕێزەرانی توانیان چاویان پێی بکەوێت.
ئەو رۆژنامەنووسەی ڕۆژئاوای کوردستان کە لە سلێمانی کار دەکات، ماوەی هەشت مانگە لەلایەن ئاسایشی دهۆک بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان دەستگیرکراوە، تا ئێستاش دادگای نەکراوەو چارەنووسی نادیارە.
