هەواڵگری سەربازی دەستگیرکردنی سێ تیرۆریست لە ناوچە جیاجیاکان راگەیەیاند
ئەمڕۆ شەممە بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی لە چەند بۆسەیەکدا دەستگیركردنی 3 تیرۆریستی لە ناوچە جیاجیاكانی وڵات ڕاگەیاند.
لە بەیاننامەیەکی بەڕێوەبەرایەتێکەدا هاتووە : بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی لە ڕێگەی مەفرەزەكانیەوە كە لە كەرتە ئۆپەراسیۆنەكان جێگیركراون، بەردەوامە لە نەهێشتنی هەموو كەسە داواكراوەكان و ئەو كەسانەی دەستكاری ئاسایشی وڵات دەكەن.
ئەوەشی خستۆتەڕوو : لەڕێگەی هەواڵگری وردی خۆی و كاریگەریی بۆسەی باش جێبەجێكراو كە لەلایەن بەشی هەواڵگری و ئەمنی فیرقەی 16 و 17 ئەنجامدراوە و بە هاوكاری هێزە ئەمنییەكانی ئەو كەرتانە توانیویەتی سێ تیرۆریست لە ناوچە جیاوازەكاندا دەستگیربكات، ئاماژە بەوە كراوە كە ئەوانەی دەستگیركراون بەپێی مادەی (1/4)ی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، فەرمانی دەستگیركردنیان پێدراوە، و ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەكان كراون بۆ تەواوكردنی ڕێكارە یاساییە پێویستەكان بەرامبەریان.
لە كۆتایی بەیاننامەكەدا هاتووە : بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی بەڵێن دەدات بە گەلی عێراق بەردەوام بن لە ڕاوەدوونانی تیرۆریستان و هەڵوەشاندنەوەی تۆڕەكانیان بۆ پاراستنی ئاسایشی میللەت و هاووڵاتیانی.
