وتەبێژی سەرۆکایەتی ئێران: تا ئێستا هیچ شتێکی نوێمان دەستنەکەوتووە
عەلی بەهادوزی، وتەبێژی سەرۆکایەتی ئێران لەبارەی ونبووی هێلیکۆپتەری سەرۆکی ئێران ڕایگەیاند، "لەبارەی شوێنی ڕووداوەکەو دۆخی سەرۆک کۆمار، تا ئێستا هیچ شتێکی نوێمان دەستنەکەوتووە، نزاکردن تاکە ڕێگەیە".
وتیشی، "لەدۆخێکی ئاڵۆزو قورسداین، مافی خەڵکی ئێران و ڕاگەیاندنەکانە هەموو شتێک لەبارەی هێلیکۆپتەرەکەی ئیبراهیم رهئیسی، سهرۆک كۆمارهوه بزانن".
ئەمرۆ یهكشهممه (19ـی ئایاری 2024)، لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵاتی ئێران، ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێرانو ئیلهام عەلیف، سەرۆکی ئازەربایجان بەنداوی "قیزکالێ سی"یان كردهوه کە لەنێوان هەردوو وڵاتدا بەهاوبەشی دروستکراوە، پاش ڕێوڕەسمەکەو لهكاتی گهڕانهوهی بۆ تاران، هێلیکۆپتەرەکەی ئیبراهیم ڕەئیسی توشی ڕووداوێک دەبێت و تائێستا چارەنووسی سەرۆک کۆماری ئێران و حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران بەنادیاری ماوەتەوە.
