وڵاتی بیلاڕووس سەرەخۆشی لە قوربانیانی ڕووداوەکەی فڕۆکەی سەرۆک کۆماری ئێران ئیبراھیم ڕەئیسی دەکات
وەزارەتی دەرەوەی وڵاتی بیلاڕووس سەرەخۆشی لە قوربانیانی ڕووداوەکەی فڕۆکەی سەرۆک کۆماری ئێران دەکات و لە بەیاننامەیەکەدا ڕایگەیاند، سەرخۆشی لە کۆمەڵگەی و سەرکردایەتی ئێران دەکەین لە ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەی سەرۆک کۆماری ئێران ئیبراھیم ڕەئیسی دەکەین، لەدەستدانی ئیبراهیم ڕەئیسی و هاوەڵانی دۆڕانێکی گەورە بوو نەک تەنها بۆ کۆمەڵگەی ئێران، بەڵکوو بۆ بێلاڕووس لەدەستدانی بە وفاترین هاوڕێکانیە.
دوێنێ یهكشهممه (19ـی ئایاری 2024)، لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵاتی ئێران، ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێرانو ئیلهام عەلیف، سەرۆکی ئازەربایجان بەنداوی "قیزکالێ سی"یان كردهوه کە لەنێوان هەردوو وڵاتدا بە هاوبەشی دروستکراوە، پاش ڕێوڕەسمەکە و لهكاتی گهڕانهوهی بۆ تاران، هێلیکۆپتەرەکەی ئیبراهیم ڕەئیسی توشی ڕووداوێک دەبێت و بەیانی ئەمرۆ دووشەممە بەفەرمیی تەلفزیۆنی فەرمی ئێران گیان لەدەستدانی سەرۆک کۆماری ئێران ئیبراهیم ڕەئیسی و حسێن ئەمیر عەبدولڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران و نوێنەری عەلی خامنەیی و تیمی فڕۆکەوانی ڕاگەیاند.
