وەجبەیەکی نوێی سوودمەندانی پاراستنی کۆمەڵایەتی گواسترانەوە بۆ وەزارەتی ناوخۆ
ئەمڕۆ یەکشەممە"ئەحمەد ئەسەدی" وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، ڕایگەیاند کە وەجبەیەکی نوێی سوودمەندانی پاراستنی کۆمەڵایەتی گواستراونەتەوە بۆ وەزارەتی ناوخۆ.
لە بەیاننامەیەکی وەزارەتدا کە دەستی موتەڵع کەوتووە، تیایدا هاتووە: بەبڕیاری وەزیری کار 1,862 سوودمەندی پاراستنی کۆمەڵایەتی گواسترانەوە بۆ وەزارەتی ناوخۆ لە چوارچێوەی وەجبەیەکی نوێدا بۆ گواستنەوەی سوودمەندانی خاوەن توانای کارکردن بۆ دامەزراوە حکومییەکان.
بەپێی بەیاننامەکە : "ئەحمەد موسەوی" سەرۆکی دەستەی پاراستنی کۆمەڵایەتی، ڕوونیکردۆتەوە : کە دەستەکە ڕێکارەکانی گواستنەوەی ئەم وەجبەیەی تەواو کردووە کە نزیکەی 206 سوودمەند بۆ پۆلیسی خۆجێی، و زیاتر لە 1,600 سوودمەند بۆ بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی لەخۆ دەگرێت.
ئاماژەی بەوەشدا کە دەستەکە تا ئێستا زیاتر لە 65 هەزار سوودمەندی گواستووەتەوە بۆ وەزارەتە جیاوازەکان، جەختی لەسەر بەردەوامبوونی گواستنەوەی سەرجەم خاوەن تواناکانی کارکردن کردەوە بۆ وەزارەتەکان و کەرتی تایبەت بەپێی پلانە پەسەندکراوەکە.
لەم لینکەی خوارە ناوی پەسەندکراوەکان هەیە :-
https://www.facebook.com/share/1FWtzodoYZ/?mibextid=wwXIfr
