وەزارەتی تەندروستی پلانی پاڵپشتی پزیشكی بۆ هەڵبژاردن ڕادەگەیەنێت
ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی تەندروستی پلانی پاڵپشتی پزیشكی خۆی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان ڕاگەیاند.
لە بەیاننامەیەكی وەزارەتەكەوە كە بە موتەڵع گەیشتووە و ئاماژەی بەوە كردووە : پلانی پاڵپشتی پزیشكی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق كە بڕیارە لە 11ی تشرینی دووەمی 2025 ئەنجام بدرێت، بە هەماهەنگی نێوان ژووری ئۆپەراسیۆنی وەزارەت و ژووری ئۆپەراسیۆنەكانی وەزارەتەكانی بەرگری و ناوخۆ، هەروەها فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا و پارێزگاكان ئامادەكراوە، ئەم هەماهەنگییە ئامانجی ئاڵوگۆڕی زانیاری و ئاسانكارییە و جوڵەی ئەمبولانسەكان بۆ گواستنەوەی هەر حاڵەتێكی فریاگوزاری یان پێشكەشكردنی هاوكاری بۆ پارێزگاكان لەكاتی پێویستدا.
ئاماژەی بەوەشكردووە : پلانەكە بریتییە لە جێگیركردنی یەكەكانی ئەمبولانس لە نزیك ناوەندەكانی دەنگدان و بارەگای كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، ئامادەكردنی نەخشەی شوێنی جێگیركردنیان، هەروەها تەیاركردنیان بە فریاگوزاری فریاگوزاری بۆ ئەوەی ئامادەبن لەكاتی بانگهێشتكردنیان لە هەموو پارێزگاكاندا.
لە بەیاننامەكەدا هاتووە : هەروەها پلانەكە بریتییە لە زیادكردنی توانای قەرەوێڵەی ژوورەكانی فریاكەوتن و تەیاركردنیان بە هەموو پێداویستییەكانی، ئەمە جگە لە بەردەوامبوون لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییە پزیشكییە سەرەتاییەكان لە سەرجەم دامەزراوە تەندروستییەكان لە سەرانسەری پارێزگاكان.
