وەزارەتی دارایی هەرێم به‌شێك له داهاتی ناوخۆی راده‌ستی به‌غدا كرد
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه بڕی زیاتر له 51 ملیار و 895 ملیۆن و 457 هه‌زار دیناریان له داهاتی نانه‌وتی هه‌رێم بۆ مانگی (كانونی دوه‌م/1)ی 2025 خستوه‌ته‌سه‌ر هه‌ژماری وه‌زاره‌تی دارایی فیدڕاڵ.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هه‌رێم له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، به‌شی گه‌نجینه‌ی فیدڕاڵی له داهاتی نانه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بۆ مانگی (كانونی دووه‌م/1)ی ساڵی 2025 بڕی 51 ملیار و 895 ملیۆن و 457 هه‌زار و 877 دیناریان به‌شێوه‌ی كاش خستوه‌ته‌سه‌ر هه‌ژماری بانكی وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی فیدڕاڵ له‌لقی هه‌ولێری بانكی ناوه‌ندی عێراق.
راده‌ستكردنی به‌شێك له داهاتی نانه‌وتی هه‌رێمی كوردستان لهچوارچێوهیهەردو حكومەتی هەرێم و عێراق دێت بۆ ناردنی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم به‌شێوه‌ی مانگانه و به‌تایبه‌ت موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان.
پێشتریش سۆران عومه‌ر ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاندبو، وەزارەتی دارایی عێراق لەگەڵ لیستی موچەی مانگی یەک، دو داواکاری بەفەرمی ئاڕاستەی حکومەتی هەرێم کردوە، داوای زانیاری فەرمانبەرانی بۆ ته‌وتینی موچە بەپێی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی کردوە، هەروەها داوای داهاتی نانەوتیشی کردوە".
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، پابەندییەکانی هەرێمی كوردستان زامنی بەردەوامی موچەیە بۆ ساڵی 2025، "ئەمە ڕێکەوتنەکەیە و جێی دەستخۆشیە وەک خۆی جێبەجێ بکرێت".
