وەزارەتی ناوخۆ: زیارەتکارانی بیانی بۆ زیارەتی چلە لە ڕێگەی ڤیزەی ئەلیکترۆنیەوە دێنە عێراقەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە، عەمید میقداد میری وتەبێژی لیژنەی باڵای ئاسایش و خزمەتگوزاری زیارەتی ملیۆنی، رایگەیاند: زیارەتکارانی بیانی بۆ ئەنجامدانی زیارەتی چلەی ئیمامی حسێن (ر.خ) ڕێگەیان پێدەدرێت لە ڕێگەی ڤیزەی ئەلیکترۆنیەوە بێنە عێراقەوە
میری لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: سەردانەكەی شاندی لیژنەكانی ئاسایش و خزمەتگوزاری بۆ پارێزگای بەسرە بە ئامانجی پێداچوونەوەیە بە پلانی ڕێكخراوەیی و هەماهەنگی و خزمەتگوزاری بۆ ناوچەی باشوور ، كە پارێزگاكانی بەسرە و زیقار و میسان و موسەننا لەخۆدەگرێت.
جەختیشكردەوە: ئەم سەردانە لە چوارچێوەی تەواوكردنی ئامادەكاری پێشوەختە بۆ زیارەتی چلەی ئیمام حسێن (سەلامی خوای لەسەر بێت)، و دڵنیابوون لە ئامادەیی ڕێگا و میحوەرە سەرەكییەكان كە زیارەتكاران بەكاریان دەهێنن، ئەمە جگە لە دەستەبەركردنی خزمەتگوزاری لۆجستی و پاڵپشتی مەیدانی بۆ هەموو ئەو كەرتانەی بەشدارن لە زیارەتەكەدا.
ئاماژەی بەوەشكرد: هەردوو لیژنەكە لەژێر ڕێنمایی ڕاستەوخۆی وەزیری ناوخۆ و سەرۆكی لیژنەی باڵای ئەمنی بۆ زیارەتەكان بەردەوامن لە كارەكانیان، و وتیشی: ئامانجیان تێپەڕاندنی ئاستەنگەكان و هەروەها هەماهەنگی هەوڵەكانی نێوان دەزگا ئەمنی و خزمەتگوزارییەكانە بۆ دەستەبەركردنی زیارەتی ملیۆنی سەلامەت و ڕێكخراو و بێ بەربەست.
