وەزارەتی ناوخۆ کەمبوونەوەی ڕێژەی قاچاخچێتی بۆ نزمترین ئاست لەدوای ساڵی 2003وە ڕادەگەیەنێت
ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی ناوخۆ داخستنی 20 کارگەی خشتی پێچەوانەی مەرجە ژینگەییەکان لە بەغدای ڕاگەیاند، هاوکات دووپاتی کردەوە کە ڕێژەی قاچاخچێتی بۆ نزمترین ئاست لەدوای ساڵی 2003ەوە دابەزیوە.
فەریق میقداد میری، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "20 کارگەی خشت کە مەرجەکانی ژینگەیان پێشێل کردووە لە بەغدا داخران، هاوکات لە سەلاحەددین و ئەنبار هەڵیانکوتایە سەر چوار حەشارگە"، ئاماژەی بەوەشکرد، "رێژەی قاچاخچێتی بۆ نزمترین ئاست دابەزی لە ساڵی دواى 2003ەوە، بەو پێیەی عێراق ستایشی عەرەبی وەرگرت لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تاوان، و ئێمە هەڵمەتێکی گەورەمان دەستپێکرد بۆ دەرکردنی كارتی نیشتمانی لە تورکیا و تونس."
ئاماژەی بەوەشکرد، "ڕۆڵێک بۆ هەواڵگری لە پلانی ڕەمەزاندا دەبێت بۆ دەستەبەرکردنی شوێنەکانی کات بەسەربردن، هەروەها ڕۆڵێک دەبێت بۆ تاوانی ئابووری بۆ نەهێشتنی چاوچنۆکی بازرگانان لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا" ئاماژەی بەوەشکرد "بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ ڕۆڵی دەبێت لە مانگی پیرۆزدا لە ئاڕاستەکردنی هاتوچۆدا، هەروەها سەبەتەی خۆراکیش دەبێت کە دەدرێت بە کەسوکاری شەهیدانی وەزارەت".
