وەزارەتی نەوت بەقاچاخ بردنی 61 تانكەری قیر و پاشماوەی نەوتی ئۆكسجینكراوى پوچەڵکردەوە
ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی نەوت بە قاچاخ بردنی 61 تانكەری هەڵگری قیر و پاشماوەی نەوتی ئۆكسجینكراوی لە بەسڕە پوچەڵکردەوە.
بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكان حسێن تالیب لە ڕاگەیەنراوێكدا رایگەیاند: دەستەی پشكنین لە كۆمپانیای دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكان بە هاوكاری لەگەڵ لایەنە ئەمنییە پاڵپشتییەكان، پووچەڵكردنەوەی ئۆپەراسیۆنی قاچاخچێتی 61 تانكەر كە قیر و گڵی سپی و پاشماوەی ئۆكسجینكراویان هەڵگرتبوو كۆمپانیای نەوت لە پارێزگای بەسڕە، ئاماژەی بەوەشكرد كە ئۆپەراسیۆنەكە لەسەر بنەمای زانیاری بووە سەبارەت بە هەندێك كەس كە هەوڵی قاچاخكردنی قیر و هەندێك بەرهەمی نەوتیان داوە.
تالیب گوتیشی : تیمێكی كار لە دەزگای ئاسایشی نیشتمانی و فەرماندەیی هێزە دەریاییەكان و لقی دەستەكە لە پارێزگای بەسڕە پێكهێنرا، كە تیایدا هەڵكوتانە سەر یەكێك لە كۆشكەكان (مراب) لە ناوچەی خۆر زوبەیر و ژمارەیەك تانكەر كە باركرابوون بە بەرهەمی ئامادەكراو بۆ قاچاخ كۆنترۆڵكران، ئەوانیش بەم شێوەیە: 29 تانكی باركراو بە قیر ئۆكسجین، 29 تانكی بە پاشماوەی نەوت، 2 تانكی بە مادەی سپی سەفوا، و 1 تانكی بە پاشماوەی سەفوا.
لە درێژەی قسەكانیدا وتی : بەپێی یاداشتێكی دادوەری 63 تۆمەتبار دەستگیركراون و ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەریان گیراوەتەبەر.
