وەزیری بازرگانی:پشکی هاوڵاتیان لە ئارد بۆ ماوەی ساڵێک دابین کراوە
ئەمڕۆ یەکشەممە "ئەسیر داودغریری" وەزیری بازرگانی،ستراتیژیەتی وەزارەتی لە دابینکردنی دانەوێڵە لە سایلۆ و کۆگاکانی وەزارەتی بازرگانی راگەیاند بۆ دەستەبەرکردنی پشکی ئاردی بۆ ماوەی ساڵێکی تەواو،هاوکات ئاماژەی بەوەدەکات کە سەبەتەی خۆراک بۆ شەش مانگی داهاتوو دابین کراوە.
وەزیری بازرگانی،لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند :- وەزارەتی بازرگانی کار لەسەر داڕشتنی ستراتیژێکی یەکگرتوو دەکات بۆ باشترکردنی شێوازەکانی پاڵپشتی لە هاووڵاتیان.
وەزیری بازرگانی لەبەیاننامەکەیدا ئاماژەی بەوەشدا :- کە ئێمە بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی گۆڕینی شێوازی پشتیوانی و ڕاستکردنەوەی دەکەین بە خستنەڕووی بیرۆکە و دیدگای نوێ بۆ میکانیزمی پشتیوانی و لایەنە ئامانجدارەکان بە مەبەستی پاراستنی بەرهەمی کۆتایی و پاراستنی بەکاربەر،کە ئامانجی دەوڵەت دڵنیابوونە لەوەی هیچ هاووڵاتییەکی عێراقی لە ژێر هێڵی هەژاریدا نەمێنێتەوە.
"ئەسیر داودغریری " لە کۆتایی بەیاننامەکەیدا جەختی کردەوە لەسەر دابینکردنی کۆگایەکی ستراتیژی دانەوێڵە لە سایلۆ و کۆگاکانی وەزارەتی بازرگانی بۆ دەستەبەرکردنی بەشە ئاردی بۆ ماوەی ساڵێکی تەواو، ئەوە جگە لە دەستەبەرکردنی کەلوپەلی سەبەتەی خۆراک بۆ شەش مانگی داهاتوو.
