وەزیری داد لە دەوحە..دەستکەوتەکانی حکومەت لەپشتیوانیکردنی چینە لاوازەکانی کۆمەڵگای عێراقی دەخاتەڕوو
ئەمڕۆ چوارشەممە، د.خالید شوانی وەزیری داد،لەمیانی بەشداریکردنی لەکۆنفرانسی داپەروەری راگوزەر لەڕوانگەی مافەکانی مرۆڤەوە لەوڵاتی قەتەر دەستکەوتەکانی حکومەت لەپشتیوانیکردنی چینە لاوازەکانی کۆمەڵگای عێراقی خستەڕوو،
نوسینگەی راگەیاندنی وەزیێی داد لە بەیانامەیەکدا رایگەیاند:- شوانی لەوتارەکەیدا رایگەیاند ئەمڕۆ شەرەفمەندانە بەشداری لەم کۆنفرانسەدا دەکەین کە بانگەوازی بەدیهێنانی ئامانجی باڵای مرۆیی دەکات بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری خۆراک و بەرەنگاربوونەوەی هەموو شێوازەکانی هەژاری لە سەرانسەری جیهاندا، چونکە مافی خۆراک یەکێکە لە مافە بنەڕەتییەکانی پەیماننامەی نێودەوڵەتی بۆ مافە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکان و ڕوونکردنەوەکانی بڕیاردەری تایبەت لەسەر مافی خۆراک لەخۆ دەگرێت کە تیشک دەخاتە سەر دابینکردنی خۆراکی پێویست بۆ هەر کەسێک بە شێوەیەکی سەربەخۆ یان لەگەڵ کەسانی تردا.
د.شوانی ئاماژەی بەوەدا کە ئەنجامدانی ئەم کۆنفرانسە لەم کاتەدا و هەڵبژاردنی ئەم بابەتە گرنگییەکی زۆری هەیە بەتایبەتی لەسایەیی بارودۆخی ئێستای قەیرانی خۆراکی جیهانی و بەرزبوونەوەی نرخەکان،بەدیاریکراوی لە دوای جەنگەکان و قەیرانی ئاوارەبوون لە زۆربەی ناوچەکانی جیهان و ململانێ چەکدارییەکان لە ناوچە جۆراوجۆرەکاندا کە بە شێوەیەکی مەترسیدار لە قەیرانی غەزەدا دەرکەوتووە، وخەڵکی ئەم کەرتە بەدەستی قەیرانێکی سەختی خۆراک و دەرمان و نەبوونی یارمەتی مرۆیی و فریاگوزارییەوە دەناڵێنن کەلەئەنجامدا کارەساتێکی گەورەی مرۆیی دروستکردووە قوربانییەکانیشی بریتین لە منداڵان و ژنان و بەساڵاچووان لە ناوچە جۆراوجۆرەکان،هەروەها مەترسی گۆڕانی کەشوهەوا،و کەمبوونەوەی رێژەی بارانبارین،وکەمبوونەوەی ئاستەکانی ئاو، زیادبوونی رێژەی سوێری لە زۆربەی ناوچەکاندا،بەهاوتەریبی لەگەڵ کۆچ،وئاوارەبوون وگۆڕینی شێوازی کارکردن،وکەمکردنەوەی رووبەری سەوزایی،وکەمبوونەوەی بەرهەمی سامانی ئاژەڵداری،بگرە لەگەڵ ئەوەشدا کارەساتە سروشتییەکان لەسەر ئاستی جیهان کەبەگشتی هەموو ئەو فاکتەرانە فشارێکی گەورەیان لەسەر سەرچاوە سروشتییەکان دروستکردووە و کاریگەری نەرێنییان لەسەر مافە جیاجیاکانی مرۆڤایەتی بۆ هەموو چینە مرۆییەکان هەبوو.
وەزیری داد ڕوونیکردەوە کەئەم بارودۆخە وادەخوازێت هەموومان بەرپرسیارێتی ئەخلاقی و یاسایی بۆ وڵاتان بگرینە ئەستۆ بە بەدەستەبەرکردنی خۆراکی پێویست بۆ هەمووان، هەروەها پێویستی هاریکاری نێودەوڵەتی بۆ دەستەبەرکردنی ئەم مافە لە سەرانسەری جیهاندا،لەبەر ئەوەی ئێمە لەبەردەم پرەنسیپە جیهانییەکانی مافەکانی مرۆڤین کە وامان لێدەکات دەرفەت بۆ کۆمەک و هاوکاری دروست بکەین، بۆیە ئەمڕۆ لە هەموو کاتێک زیاتر ناچارین کە پێکەوە شان بەشانی یەکتر یەک دەست بین بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم قەیرانە مرۆییە یەک لەدوای یەکانە ودروستکردنی سیستەمی گەشەپێدانی بەردەوام بۆ پاراستنی سەرچاوەکان ودەستەبەرکردنیان بۆ داهاتوو ودواڕۆژدا وکارکردن بۆ ڕاگرتنی هەژاری لەناوچەکەمان و جیهاندا.
هەر لەم بارەیەوە ئاماژەیشیدا کە عێراق لەم کاتەدا لەو قەیرانانە بەدوور نەبوو و کاریگەرییەکانی زۆر گەورە بوون بەتایبەتی لەسایەی قەیرانی گۆڕانی کەشوهەوا و کەمبوونەوەی رێژەی بارانبارین ودابەزینی ئاستی ڕووبارەکان لە عێراق کە هەڕەشە لە کشتوکاڵی وڵاتەکەم دەکات وبۆتە تەحدایەکی گەورە لەسەر ئاستی نیشتمانی بۆ دەستەبەرکردنی پێداویستییە گرنگەکانی هاوڵاتی.حکومەتەکەمان چەندین دەستپێشخەری کردووە لە ماوەی حوکمڕانی بەڕێز محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران بۆ دڵنیابوون لەبەدەستهێنانی مافی خۆراک بە شێوەیەکی دادپەروەرانە و شکۆمەندانە بۆ هەموو هاوڵاتیانی نیشتەجێی وڵات بەبێ جیاکاری و پاراستنی ئاسایشی خۆراک لە عێراق، لەوانەش جێبەجێکردنی یاسای پشتیوانی فریاکەوتن بۆ ئاسایشی خۆراک و گەشەپێدان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانی کەمی خۆراک و دەستەبەرکردنی پاراستنی ئاسایشی خۆراک و چاکسازی لە سیستەمی کۆبوونی خۆراک بۆ دڵنیابوون لە دابینکردنی تەواوی کەرەستەی خۆراکی سەرەکی وبەئامانجکردنی سوودمەندان لەهەموو ناوچەکانی عێراق و تەرخانکردنی گوژمەی پێویست بۆ ئەم چینە لەبوودجەکانی گشتیدا ودابەشکردنیان بەنرخێکی پاڵپشتیکراو لەلایەن دەوڵەتەوە لەگەڵ پشتیوانیکردنی پاراستنی کۆمەڵایەتی وفراوانکردنی سوودمەندان،بۆ دەستەبەرکردنی پێداویستییەکانیان ولانیکەم دابینکردنی بژێوی ژیانێکی شکۆمەند
لەگەڵ سەبەتەی خۆراکی زیاتر بۆ ئاوارەکان وپەرەپێدانی پلانی گونجاو بە هەماهەنگی لەگەڵ نوێنەرایەتییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە عێراق کاردەکەن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانی گۆڕانی کەشوهەوا و پەیڕەوکردنی شێوازی گونجاو ئیوکۆلۆژی بۆ دڵنیابوون لە دابینکردنی خۆراک و پاراستنی سەرچاوە ئاوییەکان ورووبەرە سەوزاییەکان لەمیانی پەسەندکردنی یاساکانی گونجاوی ژینگەیی.
جەنابی وەزیر جەختی لەوە کردەوە کە عێراق لەرێگەی دامەزراوەکانیدا لەوانە چاودێرییەکان وەک کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ کار دەکات بۆ دابینکردنی ئامرازەکانی پاراستن و چاودێریکردن وبەدواداچوونی مافی خۆراک بۆ ڕێگریکردن لە هەر پێشێلکارییەکی و پێشکەشکردنی پێشنیاری پەیوەندیدار بۆ دەوڵەتی عێراق.
لە کۆتاییدا، وەزیر سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ ئەم بانگهێشتنامەیە دەربڕی و هیوای خواست کە دەرئەنجامەکانی بەسوود بێت بۆ هەموو وڵاتان بۆ پاراستنی مافی خۆراک و دابینکردنی ڕێکارەکان بۆ چاودێریکردن و برەودان و بەردەوامبوونی ئەم مافە و گرتنەبەری ڕێوشوێنی هاوبەش بۆ دڵنیابوون لەوەی هەمووان دەستیان بە خۆراکی پێویست و تەندروست بگات و چارەسەرە پێشنیارکراوەکان بۆ قەیرانی خۆراکی جیهانی لەچوار چێوەی مافەکانی مرۆڤدا شەفاف بێت.
