وەزیری دادی عێراق سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی لیژنەی نیشتمانی مافی مرۆڤ لە جنێڤ دەکات
وەزیری دادی عێراق سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی لیژنەی نیشتمانی مافی مرۆڤ بۆ خوێندنەوە و داڕشتنی راپۆرتی کۆتایی عێراق و ئامادەکارییەکانی شاندی عێراق بۆ تاوتوێکردنی ڕاپۆرتی مافەکانی مرۆڤ لە جنێڤ.
نوسينگەی راگەیاندنی وەزیری داد لەراگەیەندراوێکدا رایگەیاند:-د.خالید شوانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی لیژنەی نیشتمانی بۆ نووسینی ڕاپۆرتی نێودەوڵەتی تایبەت بە مافەکانی مرۆڤ، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک ئەندامی لیژنە لە نوێنەری وەزارەتەکان، بۆ تاوتوێکردنی گرنگترین ئامادەکارییەکان سەبارەت بە ڕاپۆرتی کۆماری عێراق تایبەت بە ڕاپۆرتی نێودەوڵەتی پەیماننامەی مافە ئابووری و کۆمەڵایەتی و کولتوورییەکان، کە لەم مانگەدا لە جنێڤ بەڕێوەچوو.
ئاماژەی بەوەکرد,,ئامادەبووان پێداچوونەوەیان بە ئامادەکارییەکان کرد بۆ جێبەجێکردنی کارەکانی لیژنەی نیشتمانی بۆ نووسینی ڕاپۆرت، هەروەها دەرگای گفتوگۆیان لە نێوان ئەندامانی لیژنەکەدا کردەوە سەبارەت بە ڕێکارەکانی گفتوگۆ و دابەشکردنی ڕۆڵەکان بۆ نوێنەرایەتیکردنی عێراق لە كۆڕبەندە نێودەوڵەتییەکان,,.
د.شوانی جەختی لە گرنگیدانی حکومەت بە دۆسیەکانی مافی مرۆڤ و پابەندبوونی بە جێبەجێکردنی ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لەم بارەیەوە کردەوە.
